کاریگەرییەکانی توندوتیژیی خێزانی لەسەر مناڵان

کاریگەرییەکانی توندوتیژیی خێزانی لەسەر مناڵان توندوتیژی خێزانی کاریگەرییەکی نەرێنی تەواو لەسەر مناڵ دروست دەکات ئەو مناڵەی دەبێتە شاھێدی ڕووداوی توندوتیژییەکە کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر گەسەندنی مناڵەکە، مناڵەکان لەوانەیە وا بیربکەنەوە ئەوان ئەو کەسەن پێویستە سەرزەنشت بکرێن و ئەو توندوتیژییە بەھۆی ئەوانە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی توندوتیژی دەخاتە سەر ھەڵسوکەوتی، ھەست و سۆز، فیزیکی، کۆمەڵایەتیبوون، تووشبوون بە ترس و کێشەی نەرێنیان بۆ دروست دەکات لەکاتی گەورەبوونیان و ژیانی داھاتوویان.

ئەو مناڵانەی شاھێدی ڕووداوی توندوتیژییەکە دەبەن لەلایەن باوان یان لە خێزانەوە ئەوا کێشە بۆ داھاتوویان دروست دەبێت لە بەستنی پەیوەندی خێزانی و کێشەی تەندروستی و دەروونی[١][٢]

تەمەنی مناڵان دەستکاری

کاریگەرییە نەرینییە کاتییەکان لەسەر مناڵان لە توندوتیژی خێزانی

مناڵانی پێش قوتابخانە: ئەو مناڵانەی ڕووداوەکە دەبینن لەوانەیە تووشی چەن کێشەیەک بن وەکوو تەڕکردنی جێگای خەوتنیان، مژینی پەنجە-گەورە، زۆربوونی گریانی مناڵەکە، کێشە دروستبوون لەخەوتن، نیشاندانی نیشانەی ترس و تۆقین، و جوڵەی-سەیر و خۆحەشاردان، نیشاندانی دڵەڕاوکێیەکی زۆر.

مناڵانی تەمەنی قوتابخانە: مناڵان لەم تەمەنە لەوانەیە ھەست بە تاوان بکەن کێشە بۆ ژیانیان دروست بێت وەکوو بەشداری نەکردن لە چالاکییەکانی قوتابخانە و کێشە تێکەوتنی نمرەکانی قوتابخانەیان و ھاتنە خوارەوەی نمرەکانیان

ھەرزەکارەکان: ھەرزەکارەکان ئەوانەی ڕووداوی تووندوتیژی خێزانی دەبینن چەن کاردانەوەیەکیان دەبێت وەکوو ھەڵسوکەوتی نێگەتیڤ لەگەل خێزان و شەڕکردن لەگەل ئەندامانی خێزانی ماڵەوە و نەچوون بۆ قوتابخانە لەوانەیە تووشی چەن کێشەیەکی تر بن وەکوو خۆئازاردان و دەرمانخواردن؛ و دەستپیکردنی کێشەنانەوە و دروستکردنی ھاوڕییەتی ھەڵە و ئاژاوە نانەوە لەوڵات و کێشەی یاسایی[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Stacy, W. and Shupe, A. The Family Secret. Boston, MA. Beacon Press, 1983.
  2. ^ ئ ا "Domestic violence and children". womenshealth.gov (بە ئینگلیزی). 2017-10-10. Retrieved 2021-04-04.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری