ناوچەی کاتی

(لە کاتی ناوچەییەوە ڕەوانە کراوە)

'ناوچەی کاتیوەک ناوچەی شارەزور' (بە ئینگلیزی: Time zone) بەشێکە لەسەر ڕووی زەوی، یەک کاتی تێدا بەکاردێت، ناوچەی کاتییەکان بە پێی ھێڵی درێژی دابەش دەکرێن لە زەوییدا، لە جەمسەری باکوورەوە دەست پێدەکات و لە جەمسەری باشوور کۆتایی پێ دێت. ناوچەکانی جەمسەری باکوور و باشوور ھیچ ناوچەیەکی کاتی دیاریکراو نایان گرێتەوە، بەڵام کاتی جیھانی ئەیانگرێتەوە.

کاتە ناوچەییەکان لە جیهاندا

دیاریکردنی ناوچەی کاتی ئەکرێت ئەم بابەتانە بگرێتەوە؛

  • ئەو ناوچەیەی یەک کات ئەیگرێتەوە.
  • جیاوازی ماوەیی بە بەراورد لەگەڵ کاتی جیھانی
  • ناوچەی کاتی بە پێی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە، ئەم ناوچەیە لە ڕووی کاتەوە پشت ئەبەستێت بە دوو ناوچەی کاتی جیاواز، یەکێک ھاوینە و ئەویتریان زستانە.

ساڵی ١٨٨٣ ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەو ھێڵە درێژییەی گرینچ بە ھێڵی ژمارە سفر دابنرێت و لە ڕێگەی ئەوەوە جیاوازیی ناوچە کاتییەکانی تر دیاری ئەکرێت و لە جیھاندا بە کاتی گرینچ ناسراوە یان بە کاتی جیھانی.

سەرچاوەکان دەستکاری