ڤی جی ئەی

پەیوەستکەرێکی ڤیدیۆیی (١٥ دەمبوزی)

کۆنێکتەری ڤی جی ئەی یان پەیوەستکەری ڤی جی ئەی (بە ئینگلیزی: Video Graphics Array Connector کورتکراوەی VGA) بە کوردی دەبێت بە ڕیزبەندکەری گرافیکی ڤیدیۆیی، پەیوەستکەرێکی ڤیدیۆیی کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی ڤیدیۆ لە ئامێرێکی دەرکەر (ئاوتپوت) بۆ ئامێرێکی وەرگر (ئینپوت)، ڤی جی ئەی کێبڵی ڤیدیۆییە بەڵام دەنگ ناگوازێتەوە و ڤی جی ئەی لە جیهاندا هێشتا بەکاردەهێنرێت و بەرهەم دێت و بەربڵاوە بەڵام لەبەر پێشکەوتنی کێبڵی ڤیدیۆیی وەک ئێچ دی ئێم ئای و دیسپلەی پۆرت و دی ڤی ئای ڤی جی ئەی بەرەبەرە لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنان دەوەستێت، لە ئێستادا زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و مۆنیتەر و تەلەڤیزیۆن و پڕۆجێکتەرەکان ڤی جی ئەی لە خۆدەگرن، بەڵام زۆربەی ئامێرە دەرکەر و وەرگرە پێشکەوتوو و نوێیەکان ڤی جی ئەی لە خۆناگرن وە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان دەرچەی ڤی جی ئەی دروست ناکەن لەسەر ئامێرەکانیان.[١][٢]

پەیوەستکەری ڤی جی ئەی
VGA
Vga-cable
پەرەپێدەرکۆمپانیای ئای بی ئێم (IBM)
جۆرپەیوەستکەری ڤیدیۆیی ئەنالۆگی کۆمپیوتەر
ڕێکەوتی دەرچوون١٩٨٧
سیستەمی کارپێکردنویندۆز ١.٠ تا ویندۆز ١٠
سیستەمەکانی ماک و زۆربەی زۆری سیستەمەکانی کارپێکردن

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «لینۆڤۆ».
  2. ^ «Types and Uses of VGA Cables». www.sfcable.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-06 ھێنراوە.