ڕەنا سەددام حوسێن

(ڕەوانەکراوە لە ڕەنا حوسێنەوە)
وێنەی خێزانیی سەددام، ڕەنا لە ڕیزی وەستاوەکان، سێیەم کەس بەلای چەپ وەستاوە.

ڕەنا سەددام حوسێن (بە عەرەبی: رنا صدام حسين‎) (لە دایکبووی ١٩٦٩) دووەم کچی سەرۆکی پێشووی عێراق سەددام حوسێن و ساجیدە تەلفاحە. ڕەنا دوو برای ھەبوو بەناوەکانی عودەی و قوسەی ھەروەھا دوو خووشکیشی ھەیە بەناوەکانی ڕەغد و ھالا.

ڕەنا لە ساڵی ١٩٨٦، ھاوسەرگیری لەگەڵ سەددام کامل کرد، واتر برای حوسێن کامل کە دەکاتە ھاوسەری ڕەغد. لەگەڵ سەددام خاوەنی چوار منداڵ بوون. لەگەڵ ھاوسەرەکەی دەچنە ئوردەن دواتر لە ساڵی ١٩٩٦، سەددام حوسێن بڕیاری لێخۆشبوون بۆ حوسێن و سەددام کامل دەردەکات بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ عێراق دەیانکووژێت بەتۆمەتی خیانەتکردن و ھاوکاریکردنی دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق، ڕەنا لەگەڵ خێزانەکەی دەگەڕێنەوە ئوردەن و لەلایەن شا عەبدوڵڵا داڵدە دەدرێن.[١]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Jane Arraf (2003-08-02). "Daughter: Saddam 'had a big heart' – August 2, 2003". CNN.com. لە ڕێکەوتی 2017-05-23 ھێنراوە.