ڕەغد سەددام حوسێن

کچی سەدام حسێنە
(لە ڕەغد حوسێنەوە ڕەوانە کراوە)

ڕەغد سەددام حوسێن (لەدایکبووی ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٨)، کچی سەددام حوسێنە، سەرۆکی پێشووی عێراق. لەدوای کۆتایی ھاتنی شەڕی عێراق و ڕووخانی حیزبی بەعس لە عێراق، ئەوا ڕەغد لە ئەردەن دەژی.

ڕەغد سەددام حوسێن
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٩-٠٢) ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
بەغدا، عێراق
باوکسەددام حوسێن
دایکساجیدە تەلفاح
خوشک و براعودەی سەددام حوسێن، قوسەی سەددام حوسێن، حەلا سەددام حوسێن، ڕەنا سەددام حوسێن
ھاوسەرحوسێن کامیل مەجید
پیشەسیاسەتوان
ئایینسوننە
وێنەی خێزانیی سەددام، ڕەغد لە ڕیزی سەرەوە سێیەم کەس بەلای ڕاست وەستاوە.

ژیان دەستکاری

ڕەغد لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبوو، ئەو کچی سەددام حوسێن و ساجیدە تەلفاحە، باوکی سەرۆکی پێشووی عێراق بووە وە دایکیشی نازناوی خانمی یەکەمی عێراقی ھەڵگرتبوو. ڕەغد دوو برای ھەبوو بەناوەکانی عودەی، قوسەی ھەروەھا دوو خووشکیشی ھەیە بەناوەکانی رەنا و حەلا.

لە ساڵی ١٩٨٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ حوسێن کامیل مەجید کرد، کە ناوبراو لە سەددام یاخی بوو و چووە ئەردەن ھەروەھا زانیاری لەبارەی چەکە نھێنییەکانی عێراق بە سی ئای ئەی و دەزگای ھەواڵگریی بریتانی دا. دواتر سەددام داوای لێکرد بگەڕێتەوە و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەردەکات، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەوا سەددام داوای جیابوونەوەی حوسێن و ڕەغدی کردە فەرمان. ھەروەھا بەتۆمەتی خیانەت حوسێنی کووشت دوای تەنیا چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ عێراق.[١] ڕەغد پێنج منداڵی لە حوسێن بوو، سێ کوڕ؛ وەھج، عەلی سەددام ھەروەھا دوو کچ بەناوەکانی بەنان و حەریر.

لە ساڵی ٢٠٠٣، دوای ھاتنی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق کەوتنی ڕژێمی بەعس، ڕەغد لەگەڵ کۆمەڵێک بەعسی دیکە چوونە عەممان و لەلایەن عەبدوڵڵای دووەم داڵدە دران. تا ئێستاش ڕەغد ھەر لە ئەردەن دەژی. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٦، مۆفەق ڕوبەیعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشکرایکرد کە ساجیدە و ڕەغد داواکراون بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ھێزە چەکدارەکان لە عێراق.[٢] ھەروەھا پشتگیری دارایی ھێزە تیرۆریستییەکان دەکەن لە دژی حکوومەتی عێراقی.[٣] لەبەرامبەردا مۆفەق بەخیت، سەرۆکوەزیرانی ئەردەن ئەوەی ڕایگەیاند کە ڕەغد و منداڵەکانی لەژێر پارێزبەندی خێزانی شاھانە دەمێنێتەوە و ئەم ھەنگاوەش وەک ھەنگاوێکی مرۆڤایەتی چاوی لێدەکرێت. ھەروەھا ئاماژەشی بەوەکرد ڕەغد میوانی بنەماڵەی شاھانەیە، ئەوەش بەپێی نەریتی عەرەب پارێزگاری لێدەکرێت.[٤]

لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەددام حوسێن لە سێدارەدرا لە عێراق. ڕەغد داوایکرد کە جەستەی سەددام بەشێوەیەکی کاتی لە یەمەن بنێژرێت تاکوو دەرچوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق.[٥] لە ئابی ٢٠٠٧، ئینتەرپۆل ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕەغد دەرچووە بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ھێزە تیرۆریستییەکان لە عێراق.[٦] ھەر ئەم گومانانە وایکرد، ئاژانسی سپیگل ناوی ڕەغد بە «دایکی تیرۆر» بھێنێت.[٧] لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئاماژەشیان بەوەکرد کە ڕەغد لە ئەردەنەوە بە ملیۆنان خەرج دەکات بۆ پشتگیرکردنی داعش، ھەموو ئەوانەش بەئامانجی گەڕانەوەیەکی تۆڵەئامێزانەیە بۆ سەر دەسەڵاتی عێراق. بەر لەوەش، کەناڵی فۆکس ھەمان بیرووڕای لەسەر ڕەغد بڵاوکردبوویەوە.[٨]

ڕەغد لناوی لەگەڵ ٥٩ داواکاراوی عێراق ھاتووە، کە تێیدا لەو لیستە ٢٨ چەکداری داعش، ١٢ چەکداری قاعیدە وە ٢٠ ئەندامی حیزبی بەعسی تێدایە، لەلیستەکە تۆمەتی تاوانەکانیان دیاریکراوە.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Anthony H. Cordesman; Ahmed S. Hashim (1997). Iraq. Westview Press. p. 24. ISBN 978-0-7867-4234-9. Retrieved 16 March 2013.
  2. ^ "Hussein's wife, daughter on new 'wanted' list". CNN. 2006-07-02. Archived from the original on December 5, 2007. Retrieved 2013-06-12.
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Jordan stands by Saddam Hussein's daughter". TurkishNews.com. 2006-07-02. Archived from the original on 28ی Aprilی 2013. Retrieved 2013-06-12. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٦ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Saddam daughter asking body be buried in Yemen". Reuters. 2006-12-29. Archived from the original on June 12, 2010. Retrieved 2013-06-12.
  6. ^ "Warrant out for Saddam daughter". BBC News. 2007-08-17. Retrieved 2013-06-12.
  7. ^ Salloum, Raniah (2014-08-29). ""Islamic State" in Iraq: Saddam's daughter is godmother Terror". Spiegel Online. Retrieved 2014-08-31.
  8. ^ Hall, Benjamin (23 June 2014). "ISIS joins forces with Saddam loyalists in bid to take Baghdad". Fox News Channel. Retrieved 31 August 2014.
  9. ^ https://www.aljazeera.com/news/2018/02/saddam-eldest-daughter-raghad-wanted-list-180204163537080.html