ڕێکخراوەی لاڤە

ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤی ناحوکومی
(ڕەوانەکراوە لە ڕێکخراوی لاڤەەوە)

ڕێکخراوەی لاڤە بۆ مافەکانی مرۆڤ، (بە ئینگلیزی: Lava organization for Human Rights) بە کورتی بە لاڤە ناسراوە، ڕێکخراوەیەکی سوودنەخواز و ناحکوومییە کە لە ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧دا لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دامەزراوە.[١] ڕێکخراوەکە داوا لە حکومەتی ئێراق دەکات کە بە فەرمی مافی ھاوڵاتیانی ھاوڕەگەزخواز بپارێزێت و توندوتیژی بەرامبەریان قەدەغە بکرێت و داوا دەکات کە جیاکاری لە بەینی جیاڕەگەزخوازان و ھاوڕەگەزخوازان نەکرێت. ڕێکخراوەکە سەرەتا وەک پرۆژەیەکی تاقیکردنەوەیی دەستی بە کار کرد لە ژێر ناوی ئێڵ-جی-بی-تی کوردستان (LGBT Kurdistan) کە لە ڕێگەی میدیا کۆمەڵایەتییەکانەوە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاگادارییان دەدا لەسەر ھاوڕەگەزخوازان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وتار و زانیاریی لەسەر ھاوڕەگەزخوازی؛ دواتر لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە ڕێگەی ھەژماری فەیسبووکەکەیانەوە بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ڕێکخراوەکە بە فەرمی لەژێر ناوی «لاڤە» دامەزرا کە بە مانای «ھیوا» دێت.[٢]

لاڤە
لۆگۆی ڕێکخراوەکە باڵندەیەکە بە چڵە زەیتوونێکەوە کە نیشانەی ئاشتییە
کورتکراوەی ناوLOHR
دروشمپاراستنی یەکسانی
دامەزراندن١ی حوزەیرانی ٢٠١٧
جۆرسوودنەخواز و ناحکوومی
ئامانج/گرنگیدەستەبەرکردنی ماف بە یاسا بۆ ھاوڕەگەزخوازان
شوێنسلێمانی،  ھەرێمی کوردستان
زمانە ڕەسمییەکانئینگلیزی و کوردی
لایەنگیرییەکان١,٠١٦ کەس
ماڵپەڕوێبگەی فەرمی
ناوی پێشووئێڵ-جی-بی-تی کوردستان

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "Home | Lava organization". Home | Lava organization (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "Lava Organization for LGBT Rights". www.facebook.com (بە زمانی کوردیی سۆرانی). لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.  [بەستەری مردوو]