ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوێکی مەدەنی ولەھەمانکاتدا سیاسییە تایبەت بە توێژی لاوانە لە ساڵی ٢٠١١لە باشووری کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک لە لە لاوانی ناو ڕیزەکانی

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕێکخراوێکی مەدەنی ولەھەمانکاتدا سیاسییە تایبەت بە توێژی لاوانە لە ساڵی ٢٠١١لە باشووری کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک لە لە لاوانی ناو ڕیزەکانی سازمانی خەبات دامەزراندنی ڕاگەیاندرا.[١][٢]لەسەر باوەڕ بە ئازادی کار دەکات بۆ بەدەست ھێنانی مافە بنچینەیەکانی لاوان لە کوردستانی ڕۆژھەڵات. تا ئێستا دوو کۆنگرەی بەستووە خاوەنی لۆگۆ و پەیڕەو پڕۆگرامی خۆیەتی سەرەتا بەناوی ناوەندی لاوانی خەبات کار و چالاکییەکانی دەست پێکرد بەڵام دواتر لە کۆنگرەی دووەمی ئەم ڕێکخراوەدا کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ناحیەی ڕزگاری ئەنجامدرا لەژێر ناوی ″کۆنگرەی یەکڕیزی و سەرکەوتن″ بڕیاردرا پێشگری ناوەند بگۆڕن بۆ ڕێکخراو.[٣] لە ئامانجە سەرەکییەکانیان ئاشکرا کردنی سیاسەتەکانی ئێرانە دژ بە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بەگشتی و لاوان بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوە و سمینار ڕێکدەخات جگە لە بەشداری لەو کۆڕ و کۆبوونەوانەی تایبەتن بە توێژی لاوان بەرێوەدەچن بەشداری ئەو خۆپیشاندانەش دەکەن کە دژ بە ئێران ئەنجام دەدرێت.[٤] لە پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەم ڕێکخراوەدا ھاتووە کە تێدەکۆشن بۆ پێکھێنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک کە مافی ھەموو چین و توێژەکان و تاکەکانی تێدا پارێزراو بێت و باوەری قووڵیان بە ڕووخانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.[٥]

ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دامەزران ١١ی بانەمەری ١٣٩٠
پێگەی سەرەکی کوردستان
ناوچەی چالاکییەکان کوردستانی ڕۆژھەڵات
ماڵپەڕ ماڵپەڕٍی فەرمی

مێژوو دەستکاری

ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتادا ناوی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بوو.[٦] دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ١ی ئەیاری ٢٠١١ بەرامبەر ١١ی بانەمەڕۆی ١٣٩٠ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە پارێزگای ھەولێر، دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەیەک لە ناو ئەندامانی دەمەزرێنەران و بەشداربووانی کۆبوونەوەکان، علی بەھرامی وەک یەکەم بەرپرسی ڕێکخراو ھەڵبژێدرا و چەندین خاڵ و بەرنامەیان وەک ئامانجی خۆیان دیاریکرد. لەوانە " ئاشکرا کردنی سیاسەتەکانی ئێران دژ بە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بە تایبەت لاوان " ھەروەھا لە یەکێک لە خاڵەکانی دیکەیان ھاتبوو " بۆ بەرەو سەربردنی ڕادەی ھۆشیاری لاوانی کورد لە بارەکانی فەرھەنگی، ھونەری، کۆمەلایەتی، مافەوانی، وەرزش، ژینگە پارێزی تێ دەکۆشن "[٧]کۆی گشتی خاڵە پەسەندکراوەکان ٦ خاڵ بوو. دوای ماوەیەک لە دامەزراندن بانگێشتی دووەمین کۆنفرانسی لاوانی کورد لە شاری ھەولێر کرا لە ساڵی ٢٠١١ ئەمە یەکەم کۆنفرانسی فەرمی بوو کە ڕێکخراوی لاوان بەشداری تێدا کرد.[٨] دوای تەواوبوونی کۆنفرانسی لاوانی کورد ڕێکخراوەکانی لاوان ڕۆژھەڵات کە سەر بە حیزبەکانی ڕۆژھەڵات بوون بیریان لە دامەزراندنی فیدراسیۆنێکی تایبەت بە لاوانی ڕۆژھەلات کردووە، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٢ لە بنکەی ھەولێری سازمانی خەبات ڕێکخراوە بەشداربووەکانی کۆنفرانسی لاوانی کورد کۆبوونەوە، لە ھەمان ڕۆژ دامەزراندنی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێرانیان ڕاگەیاند، لە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوبەری ئەم فیدراسیۆنە علی بەھرامی بە وتەبێژی دەورەی دەستنیشانکرا.[٩]لە ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩١ بەرامبەر ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ یەکەم کۆنگرەی خۆی دوای نزیک بە ساڵ و نیوێک لە دامەزراندن لە ژێرناوی کۆنگرەی " ڕزگاری نەتوایەتی و دابین کردنی مافی لاوان " ئەنجامدا. بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەم کۆنگرەیە پەیرەوپڕۆگرامی ناوخۆی و دروشم و ئاڕمی ڕێکخراو پەسەند کرا، لە ڕۆژی سَیەمی کارەکانی کۆنگرە سێ کەس وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراو ھەڵبژێردران. فواد جەعفەری وەک بەرپرسی ڕێکخراو دیاری کرا.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ڕاگەیاندنی ناوەندی لاوانی خەبات (ئەرشیفی ماڵپەری خەبات میدیا)". Retrieved 6ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ kamilnuranifard (2012-07-05). "ناوه‌ندێك بۆ لاوان (لاوانى خه‌بات)". kamilnuranifard (بە فارسی). Retrieved 2021-05-17.
  3. ^ "رێورەسمی کردنەوەی دووھەمین کۆنگرەی ناوەندی لاوان". Retrieved 6ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  4. ^ "کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات (lawan.info)". Retrieved 6ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  5. ^ پەیڕەو و پڕۆگرامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئیران پەسەندکراوی کۆنگرەی دووەم ساڵی ٢٠١٥
  6. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران". Kurdipedia.org. Retrieved 2021-05-06.
  7. ^ "لاوانى خه‌باتكارى كوردستان! لاوانى تێكۆشه‌رى ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران! رۆژى یه‌كشه‌ممه ١١/٢/١٣٩٠–١/٥/٢٠١١ ده‌سته‌یێك له لاوانى شۆرشگێرِ له ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات ى كوردستان له دواى چه‌ند ساڵ هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ پێكهاتنى ناوه‌ندو ئورگانێكى تایبه‌ت به لاوان به مه‌به‌ستى زیاتر گرینگى دان به چینى لاوان و داوا ره‌واكانیان و هه‌روه‌ها ره‌نج و ماندوو بوونیان له خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌لى كورد و داخوازى لاوانى ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات له دواى چه‌ندین سه‌عات باس و ڕاوێژ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پێكهاتنى ناوه‌ندى لاوان، به‌خۆشیه‌وه تواندرا ئه‌و ناوه‌نده كه پێویستیێكى…". xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-06.
  8. ^ "لێدوانی علی بەهرامی بەرپرسی ناوەندی لاوانی خەبات بۆ ڕۆژنامەی تێکۆشان".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "فێدراسیونی ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران پێکهات".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "ڕاپۆرتی بەرێوەچوونی کۆنگرەی یەکەمی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران". lawan. Retrieved 2021-5-7. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)