ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود

فیلمێکی ٢٠١٩ی دەرھێنراو لەلایەن کوێنتین تارانتینۆ
(لە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هۆڵیوودەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود[ئ] فیلمێکی ٢٠١٩ی کۆمێدی درامییە، لە دەرھێنان و نووسینی کوێنتن تارانتینۆ. فیلمەکە بەرھەمی کۆڵۆمبیا پیکچەرز، بۆنا فیلم گرووپ، ھێیدەی فیلمز و ڤیژیۆنا ڕۆمانتیکایە و لەلایەن سۆنی پیکچەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، بەرھەمێکی نێودەوڵەتی ھاوبەشە لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، چین. فیلمەکە خاوەن کاستێکی گەورەی پڕ ئەستێرەیە لە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، براد پیت، مارگۆو ڕۆبی. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە ساڵی ١٩٦٩ی لۆس ئانجلەس دەکات کە تێیدا ئەکتەرێکی کەسایەتیی کە بەرەبەرە ناوبانگی لەدەست دەدات لەگەڵ ستەنتەکەی ھەوڵی ڕاھاتن لە گۆڕانە خێراکانی ناو بواری فیلمسازی دەدەن، ھەڕەشەکانی بکوژەکانی تەیتیش بەسەریانەوەن. تێیدا «ھەر یەکەو خاوەن چیرۆکێکی تایبەتی خۆیەتی لەشێوەی چیرۆکی خەیاڵی ھاوچەرخدا و ھەمووشیان بە جۆرێک سوپاسگوزاری کۆتا ساتەکانی سەردەمە زێڕینەکەی ھۆڵیوود دەکەن.»[٥][٦][٧]

ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرکوێنتن تارانتینۆ
بەرھەمھێنەر
  • کوێنتین تارانتینۆ
  • * دەیڤد ھێیمان
  • شانن مکنتۆش
نووسەرکوێنتین تارانتینۆ
ئەکتەران
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت ڕیچاردسن
مۆنتاژفرێد ڕاسکین
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەسۆنی پیکچەرز
دەرچوون
ماوەی فیلم١٦١ خولەک[١]
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • شانشینی یەکگرتوو
  • چین[٢]
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠–٩٦ ملیۆن دۆلار[٣]
داھات٣٧٤٬٦ ملیۆن دۆلار[٤]

فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٧دا ڕاگەیاندراو، یەکەم فیلمی دەرھێنەر کوێنتین تارانتینۆیە کەوا لەگەڵ بۆب و ھارڤی واینستیندا ھاوبەش نەبێت، چونکە تارانتینۆ بڕیاریدا کە لەمەودوا کاری ھاوبەشیان لەگەڵدا نەکات دوای ئەوەی کە ھاڕڤی واینستین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی خرایە پاڵ. دوای شەڕە پێشنیارێک لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانەوە، سۆنی پیکچەرز توانی مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە وەربگرێت، دوای ئەوەی بە زۆربەی مەرجەکانی تارانتینۆ ڕازی بوون، وەک مافی تایبەتیی فاینەڵ کەت. پیت، دیکاپریۆ، ڕۆبی، زۆوی بێڵ، کەرت ڕەسڵ، و ئەوانی دیکە بەژداری کاستەکەیان کرد لەنێوان کانووی دووەم بۆ حوزەیرانی ٢٠١٨. وێنەگرتنی سەرەکی لە حوزەیرانی ٢٠١٨ دەستی پێکرد لە چواردەوری لۆس ئانجلەس و لە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ کۆتایی پێھات. ئەم فیلمە کۆتا فیلم بوو کە لووک پێری تێدابێت، کە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد. فیلمەکە پێشکەشە بە ئەو.

ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود لە فێستیڤاڵی فیلمی کاندا نمایش کرا لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩، و لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە سینەماکانی ئەمریکا پەخشکرا، و لە ١٤ی ئابیشدا لە شانشینی یەکگرتوو پەخشکرا. داھاتی جیھانی فیلمەکە بریتی بوو ٣٧٤ ملیۆن دۆلار و بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی بۆ دەرھێنان و سیناریۆنووسی تارانتینۆ، نواندن (بەتایبەتی نواندنی دیکاپریۆ و پیت)، سینەماتۆگرافی، ساوندتراک، نەخشاندنی دەنگی، نەخشاندنی جلوبەرگ، و بەرھەمھێنان. لە سەروو ھەموو خەڵاتەکانییەوە، فیلمەکە لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکا و دەستەی پێداچوونەوەی نێودەوڵەتی ھەڵبژێردرا وەک یەکێک لە دە باشترین فیلمەکانی ساڵ. بووە خاوەنی ١٠ پاڵاوتنی لە ٩٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، بۆ خەڵاتی باشترین وێنە، و خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشت (پیت) و باشترین نەخشاندنی بەرھەمھێنانی بردەوە. ھەروەھا خەڵاتی باشترین وێنەی جووڵاو – موزیکاڵ یان کۆمێدیا، باشترین سیناریۆ، و باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بردەوە (پیت) لە ٧٧ەم خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب.

بەڕۆمانکردنێکی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود، نووسراو لەلایەن تارانتینۆ لە یەکەم کاری وەک نووسەر، لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوبوویەوە.[٨] زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی بەناوی یاسای پاداشت، کە لە پەخشێکی تەلەڤیزیۆنییەوە وەرگیراوە کە لە فیپمەکەدا دەردەکەوێت، ئێستا لەلایەن تارانتینۆوە بەرھەم دێت[٩]

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ لەسەر شاشە بە شێوازی ڕۆژێک لە ڕۆژان... لە ھۆڵیوود نووسراوە؛ لە بەرھەمە بازرگانییەکاندا بە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە... ھۆڵیوود نووسراوە؛ لە بڵاوبوونەوەی دیجیتاڵیشدا بە ڕۆژێک لە ڕۆژان...لە ھۆڵیوود نووسراوە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Once Upon a Time in Hollywood (18)". British Board of Film Classification. July 11, 2019. Archived from the original on July 11, 2019.
  2. ^ "Once Upon a Time… in Hollywood (2019)". British Film Institute. Archived from the original on February 26, 2020. Retrieved February 26, 2020.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری opening نەدراوە
  4. ^ "Once Upon a Time in Hollywood". Box Office Mojo. IMDb. Retrieved June 19, 2021.
  5. ^ "Once Upon a Time In... Hollywood Movie Synopsis". Sony Pictures Releasing. Archived from the original on March 22, 2019. Retrieved March 22, 2019. ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Olson, Matthew (July 24, 2019). "Does Quentin Tarantino's 'Once Upon A Time In Hollywood' Live Up To The Hype? Here's What Critics Say". Digg. Archived from the original on July 24, 2019. Retrieved July 25, 2019.
  7. ^ Sperling, Nicole (November 17, 2017). "Quentin Tarantino Is Ditching Weinstein for Sony". Vanity Fair. Archived from the original on February 25, 2018. Retrieved June 18, 2018.
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری novel نەدراوە
  9. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Tarantino-Deadline-Interview نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری