ڕۆژژمێری جوو یان ڕۆژژمێری عیبری ئەو ساڵنامەیە کە جوولەکەکان بەکاریدەھێنن بۆ دیاریکردنی بەروارەکانی گرنگی ئایینی وەک جەژنەکانی جوولەکەکان، بار میتزڤاس، یادی ساڵانەی ڕۆیشتنی جوولەکەکان و ھتد[١] [٢] ھەروەھا ساڵنامەی جوولەکەکان لە ئیسرائیل بۆ دیاریکردنی ئاھەنگەکانی فەرمی وەک ڕۆژی سەربەخۆیی یان ڕۆژانی ساڵانەی ماتەمینی بەکاردەھێنرێت. لە ئیسرائیل ساڵنامەی جوولەکەکان بە فەرمی دادەنرێت شانبەشانی ساڵنامەی زایینی، و یاسا ڕێگەی بە بەکارھێنانی دەدات بۆ ھەر مەبەستێک. بەڵام ھاووڵاتیان و دامەزراوە دەوڵەتییەکان پێیان باشە ساڵنامەی زایینی بۆ بەروارە ئاسایی و ناڕێوڕەسمییەکان بەکاربھێنن. ڕۆژی جیھانی ٥٧٨٥ لە لە کاتی خۆرھەڵاتن لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەست پێدەکات و لە خۆرھەڵاتنی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.

ڕۆژژمێری عیبری لە ساڵی ١٨٣١ەوە (٥٥٩١)
شۆفار ھێمای سەری ساڵی جوولەکەکانە لە مانگی ئەیلوولدا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Redirector». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ Scherman، Nosson (٢٠٠٥). Artscroll Chumash.