کوردستان (ڕۆژنامە)

(لە ڕۆژنامەی كوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە کوردستان (ڕۆژنامە) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏کوردستان (ڕوونکردنەوە).

ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و پیرۆز دەکرێ.[١]

ڕووە پەڕەی ڕۆژنامەی کوردستان
وێنەی خێزانی بەدرخان

مێژوودەستکاری

یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨، لەلایەن میقداد بەدرخانەوە لە قاھیرە چاپ کرا. ڕۆژنامەکە ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو و بۆ ماوەی ٤ ساڵ بەردەوام بوو. یەکەم ژمارەی بە کوردیی کورمانجی دەرچوو، بەڵام لە چوارەم ژمارەوە ھەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی تورکی بڵاو دەکرایەوە. ڕۆژنامەکە بە خۆڕایی بڵاو دەکرایەوە.[٢] ڕۆژنامەکە بەرھەڵستیی دەسەڵاتی عوسمانیی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.[٣]

بەھۆی دژایەتیی لایەنی عوسمانی، ئەوا ڕۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپ کران، لە دوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپ کران، ڕۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغە کرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەش دەکرا. بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە.[٤] لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برای بچووکی میقداد بوو.

لە ساڵی ١٩٩١، لێکۆڵەر ئەمین بۆزارسەلان ئەو چاپانەی ڕۆژنامەی کوردستان کە لە بەردەستیدا بوون وەریگێڕایە سەر زمانی تورکیی ئەمڕۆ.[٥]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ نێچیرڤان بارزانی: پاڵپشتیی بۆ رۆژنامەڤانان و ئازادیی کاری رۆژنامەگەری دووپاتدەکەینەوە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی ڕووداو، ڕۆژی 21-04-2020 لەلایەن فەلاح نەجم بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ Strohmeier, Martin (2003). Crucial Images in the Presentation of a Kurdish National Identity: Heroes and Patriots, Traitors and Foes. Brill. pp. 21-23. ISBN 978-90-04-12584-1. More than one of |ناونیشان= and |title= specified (help)
  3. ^ Klein, Janet (2017). Stansfield, Gareth, ed. The Kurdish Question Revisited. Oxford University Press. pp. 173–174. ISBN 978-0-19-068718-2.
  4. ^ Klein, Janet (2017). Stansfield, Gareth, ed. The Kurdish Question Revisited. Oxford University Press. pp. 176–177. ISBN 978-0-19-068718-2.
  5. ^ Özoğlu, Hakan (2004). Kurdish notables and the Ottoman state: evolving identities, competing loyalties, and shifting boundaries. SUNY Press. p. 122. ISBN 978-0-7914-5993-5. Retrieved 19 May 2011.