ڕۆشان لەزگین

(لە ڕۆشان لەگزینەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆشان لەزگین چیرۆکنووس و شاعیر و وەرگێڕی کوردە. زۆرتر بە شێوەزاری زازاکی و کورمانجی دەنووسێت.

ڕۆشان لەزگین
لەدایکبوون١٩٦٤
گوندی دنگلھەوا سەر بە لجێی دیاربەکر
بواری کارکردنچیرۆکنووس، شاعیر، وەرگێڕ

ژیان و کار دەستکاری

ڕۆشان لەزگین لە ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی دنگلھەوا سەر بە لجێی دیاربەکر لە دایک بووە. لە تەوای ژیانی خۆیدا تەنیا ٤ ساڵ چووەتە قوتابخانە. لە ساڵی ١٩٩٦ و دواتر لە ھەندێک گۆڤار و ڕۆژنامە بە کوردی و تورکی نووسراوەکانی بڵاو بوونەوە. ڕۆشان لەزگین بە کتێبی چیرۆکی خۆی (بنێ دارا ڤالێرە دە) خەڵاتی ئەدەبیاتی Apec Förlag لە ئابی ٢٠٠٢ گرتووە. ھەر وەھا، بە چیرۆکێکیش (سەرکەتنا کەوان) لە یەکەم کێبڕکێی چیرۆک بۆ منداڵان کە شارەوانی سوورەی دیاربەکر ڕیکیخستبوو خەڵاتی پلەی دووھەمی بە دەست ھێنا. بەرھەمەکانی لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کورمانجی و زازاکییەکاندا بڵاو بووەتەوە.

یەکەم کتێبی چیرۆکی ئەو "بنێ دارا ڤالێرە دە" بە زازاکی و وەرگێڕانەکەی "ل بن دارا بییێ" بە کورمانجی چاپ و بڵاو بۆوە.

ڕۆشان لەزگین کتێبی سوزان سامانج "سیا بێدەنگییێ" و کتێبی مالمیسانژی، جەمیل پاشازادەیێن دیاربەکری و نەتەوەپەروەرییا کوردی لە تورکی، کتێبی سادق ھیدایەتیشی "سێ دڵۆپ خوێن" لە فارسییەوە بۆ کورمانجی وەرگێڕاوە. ئەو تا ئێستە لە ئامەد دەژیت.

ڕۆشان لەزگین زمانی زۆر دەزانێت. جیا لە شێوەزاری خۆی، کوردیی زازاکی، کوردیی کورمانجی باش دەزانێت و لە کوردیی سۆرانی تێدەگات. چەن لێکۆڵینەوەی لە سۆرانییەوە کردووەتە کورمانجی. ئەو تورکی و فارسیش دەزانێت و چیرۆکەکانی سادق ھیدایەتی بۆ کورمانجی وەرگێڕاوە.

بەرھەمەکان دەستکاری

ئەو بەرھەمانەی کە بڵاو بوونەتەوە:

  • بنێ دارا ڤالێرە دە، چاپی یەکەم، بڵاکراوەی ئاپەجێ، ستۆکھۆڵم ٢٠٠٢. چاپی دووھەم، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠٠٣
  • دێسان دە سوورەتێ ما نمتە، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠٠٥
  • فەرھەنگی ئیدیۆمانێ کوردی، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠٠٥
  • ھالین، بڵاوکراوەی کۆمالێ، ئیستانبول ٢٠٠٦
  • ئەز گولێ ڕا ھەس کەنا، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠٠٧
  • سانکانێ دیاربەکری ڕا گولدەستەیەک، ئەنستیتۆی کەلەپووری کوردی، دھۆک ٢٠٠٩
  • گۆتن دچر نڤیس دمانە، بڵاوکراوەی پێری، ئیستانبول ٢٠٠٩
  • ئەدەبیاتێ کورماجی ڕا نموونەیی، بڵاوکراوەی ئەنستیتۆی زمانەکان کە لە تورکییە دەژین لە زانکۆی ئارتوکلو، ماردین ٢٠١٢
  • تارییا ئادری دە، بڵاوکراوەی ڕۆشنا، دیاربەکر ٢٠١٢
  • دەرسێ زوانی، بڵاوکراوەی ڕۆشنا، دیاربەکر ٢٠١٢
  • فەرھەنگێ کوردی (زازاکی) - تورکی و تورکی - کوردی (زازاکی)، بڵاوکراوەی ڕۆشنا، دیاربەکر ٢٠١٣
  • ژ بۆ کورمانجان ب ئاوایێ موقایەسەیی: گرامەرا کوردی (زازاکی)، بڵاوکراوەی ڕۆشنا، دیاربەکر ٢٠١٣

وەرگێڕانەکانی کە بڵاو بووەتەوە:

  • سوزان سامانج، سیا بێدەنگییێ (وەرگێڕان لە تورکییەوە)، بڵاوکراوەی ئارام، ئیستانبول ٢٠٠١
  • ڕۆشان لەزگین، ل بن دارا بییێ، (وەرگێڕان لە زازاکییەوە)، بڵاوکراوەی ئەلما، ئیستانبول ٢٠٠٣
  • سادق ھیدایەت، سێ دڵۆپ خوین (وەرگێڕان لە فارسییەوە)، بڵاوکراوەی وار، دیاربەکر ٢٠٠٤
  • مالمیسانژ، جەمیل پاشازادەیێن دیاربەکری و نەتەوەپەروەرییا کوردی، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠٠٨
  • ئیسماعیل بەشیکچی، زمان - ناسنامە، نەتەوە و نەتەوەپەروەری، بڵاوکراوەی پێری، ئیستانبول ٢٠٠٨
  • ئاندرانیک، دەرسیم- ڕایوانی و جۆگرافیا، بڵاوکراوەی ڤاتەیی، ئیستانبول ٢٠١٠
  • بەرفین زەندەرلئۆگلو و میرزا مەتین، مێردەیێ شەوە، بڵاوکراوەی ئاڤەستا، ئیستانبول ٢٠١١
  • پەروەردە دە تەتبیقێ زوانێ داییکە، بڵاوکراوەی دیسا، دیاربەکر ٢٠١٣
  • پۆلیتیکایێ زافزوانییە و پلانکەردشێ زوانی، بڵاوکراوەی دیسا، دیاربەکر ٢٠١٣

سەرچاوەکان دەستکاری