ڕۆبەرت سێلدن دوڤال (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣١) ئەکتەرێک و دەرهێنەرێکی ئەمەریکیە.دوڤال خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەری سەرەکی پێدرا بۆ ڕۆڵەکەی لە فیلمی (Tender Mercies) لەساڵی ١٩٨٣.هەروەها خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی بافتایە.

ڕۆبەرت دوڤال
Robert Duvall
لەدایکبوونجارید لێتۆ
٥ی کانوونی دووەمیی ١٩٣١
سان دێگۆ، کالیفۆڕنیا، ئەمریکا
نیشتەجێپلەینس، ڤیرجینیا، ئەمریکا
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر
ساڵانی چالاکی١٩٥٢-ئێستا
ھاوسەرلوسیانا پێدرازا (٢٠٠٥ - تائێستا)
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٣)

ژیانی سەرەتاییدەستکاری

دوڤال لە سان دیێگۆ ، کالیفۆڕنیا لەدایکبووە ، دایکی ناوی (میلدرد ڤیرجینیا هارت) و باوکی ناوی (ویلیام هاوارد دوڤال) بووە.لەساڵی ١٩٥٣ لە زانکۆی پرنیسیپا دەرچووە.

ژیانی پیشەگەریدەستکاری

دوڤال یەکەم ڕۆڵی لەساڵی ١٩٦٢ بوو لە فیلمی (To Kill A Mocking Bird) ، دواتریش لە فیلمی (Captain Newman)یشدا دەرکەوت لەساڵی ١٩٦٣.

یەکێک لە دیارترین دەرکەوتنەکانی دوڤال لە فیلمی سەرۆک خێزان بوو لەساڵی ١٩٧٢ کە دواتر بەوهۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش پاڵێورا.جگە لەمانەش بەشداری فیلمی (Apocalypse Now) بوو لەوێشدا پاڵێوراو کرا بۆ خەڵاتی ئۆسکار.دوڤال بە یەکێک لە ئەفسانەکانی هۆڵیوود دادەنرێت و هەمیشە بە ئەکتەر ڕۆح سووکەکە ناسراوە.

ژیانی تایبەتیدەستکاری

لەڕووی سیاسیەوە دوڤال باوەڕی بە لیبرالیزمە.

دوڤال لەساڵی ١٩٦٤ باربرا بێنجامینی کردە هاوسەری و دواتر لە ١٩٧٥ جیا بوونەوە.لەساڵی ١٩٨٢ گەیل یۆنگی کردە هاوسەر تاکو ١٩٨٥.دواتر لەساڵی ٢٠٠٥ لوسیانا پێدرازای کردە هاوسەری تاکو ئێستاش بەیەکەوەن.

دوڤال ، هیچ منداڵێکی نییە ، و لە پلەینس،ڤیرجینیا نیشتەچێیە.

فیلمە بەناوبانگەکانیدەستکاری

دوڤال لە چەندەها فیلمی مەزن دەرکەوتووە ، لەوانە:

  • To Kill A Mockingbird (1962)
  • M*A*S*H (1970)
  • سەرۆک خێزان (١٩٧٢)
  • Tomorrow (1972)
  • Apocalypse Now (1979)
  • Colors (1988)
  • The Apostle (1997)
  • The Judge (2014)

ڕیکۆرددەستکاری

لەساڵی ٢٠١٥ ، لەتەمەنی ٨٤ ساڵی ، دوڤال بووە پیرترین ئەکتەر کە پاڵێوراو بکرێ بۆ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتیوان بەڕۆڵی باوکە پاڵمەر لەفیلمی (The Judge).

سەرچاوەکاندەستکاری

١.ماڵپەری کوردسینەما

٢.ویکی ئینگلیزی