ڕفاندن لە لۆژیکدا بە شێوەیەک لە شێوەکانی ئاکامگری (inference) و بەڵگەھێنانەوە (argumentation) و ئاوەزان (reasoning) دەوترێ کە بە تێڕوانینێکەوە یان بە کۆمەڵەیەک لە تێڕوانینەکانەوە دەست پێ دەکا و پاشان دەگەڕێ بە شوێن سادەترین و گونجاوترین ئاکامێ کە دەکرێ لەو تێڕوانینانە وەربگیردرێ. فەیلەسووفی ئەمریکایی چارڵز سەندێرس پێرس لە دووەم نیوەی سەدەی نۆزدەیەمدا ئەم شێوەیە داڕژاند و پەرەی پێ دا. ئاکامێ کە بە ڕفاندن بەرھەم بێت جێی پەسەندە، بەڵام پێچەوانەی ئاکامی بەرھەمھاتوو بە ھەڵهێنجان، دروستییەکەی بڕاوە نییە و نەختێ نادڵنیایی و شکی لەگەڵە. ھەر بۆیە کە «باشترین ڕوونکردنەوەی لەبەردەست» یا «گونجاوترین و ڕێتێچووترین ئاکام» -ی پێ دەوترێ.[١]

بۆ نموونە، ئەگەر کەسێک کاسەیەک چێشتی داخی بەجێھێڵراوی لە دیوێکدا چاو پێ کەوت، دەتوانێ بەو ئاکامە بگات کە خاوەنەکەی لەوە دەچێ بەزوویی بێتەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Abductive reasoning»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2022-06-30، لە 2022-07-06 ھێنراوە
  2. ^ «'Deduction' vs. 'Induction' vs. 'Abduction'». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.