مووبەکردن

(لە چەپاندنەوە ڕەوانە کراوە)

ملهوڕی کردن (بە ئینگلیزی: Bullying و Mobbing) ھەڵسوکەوتێکی نەخوازراو و توندوتیژانەیە، بەکارھێنانی ھێز و ھەڕەشە یان زۆرلێکردنە بۆ دەستدێژیکردن و ھەراسانکردن و خۆزاڵکردن بەسەر کەسانی تردا.[١]

ملهوڕی کردن لە قوتابخانە، کە یەکێکە لە باوترین شوێنەکانی ملهوڕی کردن.

وشەڕەتناسی دەستکاری

لە زمانی کوردیدا ھەم بە "Bullying" و ھەم بە "Mobbing" دەگوترێت ملهوڕی کردن، کەڵەگایی کردن، ھەندێک جاریش خۆسەپاندن و زۆربۆهێنانی پێدەوترێت. ھەڵبەت لە زمانی ئیگلیزیدا کاتێک "Bullying" بەکۆمەڵ و دەستە دەکرێت، ئینجا پێی دەگوترێت "Mobbing" کە لەکوردیدا ھەندێک جار پێی داگوترێت "گەلەکۆمەکیلێکردن".[٢]

تایبەتمەندییە جیاکەرەوەکانی دەستکاری

  1. کەسی مووبەکار مەبەستێکی دوژمنکارانە و خراپی ھەیە لە مووبەکردن.
  2. مووبەکار ناھاوسەنگی لە دەسەڵات دەقۆزێتەوە بۆ خۆزاڵکردن و خۆفەڕزکردن بەسەر ئەوانی تردا.
  3. مووبەکار مووبەکردن چەند پات دەکاتەوە و دەیکاتە خوو.

جۆرەکانی مووبەکردن دەستکاری

گەر تاکە کەسێک ھەستێت بە مووبەکردن، واتا مووبەکردنی تاکەکەسی، چوار جۆری ھەیە:

  • زارەکی: وتنی ھەر شتێکی نەخوازراو ناخۆشە بە کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە وەک:

گاڵتە پێکردن و تانەلێدان، ھەڕەشەکردن، لاسایکردنەوە و دەمەلاسکێ، ناو و ناتۆرە لێنانی نەرێنییانە، لەپشتەملە قسەکردن و بوختان و درۆ بۆ ھەڵبەستن، شکاندنی کەسی بەرامبەر، جنوێپێدان، فەرمانبەسەرداکردن یان بڕیاربەسەرداسەپاندن، بەچاوی کەم و سووک تەماشاکردن و پەلاماردانی کەسایەتی و مێژووی کەس و خێزان.

  • جەستەیی: ئازاردانی کەسی بەرانبەر و خراپکردنی شتەکانی دەرگرێتەوە. بۆ نموونە وەک:

لێدان و پەلاماردانی جەستەیی بە ھەر شێوازێک بێت، تفلێکردن، پاشقوللێگرتن و پاڵپێوەنان، ئاماژە بۆ کردن بە شێوازێکی نەگونجاو، پەلاماردانی کەسایەتی و مێژووی کەس و خێزان، بردن و دزیلێکردن یان خراپکردن و تێکدانی شتومەکەکانی کەسی بەرانبەر.

  • کۆمەڵایەتیی، یان پەیوەندیی: ئازاردان و خراپکردنی ناوبانگ و پەوەندییەکانی کەسی بەرانبەر دەگەیەنێت. ئەم جۆرەی مووبەکردنەش وەک مووبەکردنی جەستەیی نییە ئاشکرا بێت، بەڵکو نادیارە و کاتێکی زۆری دەوێت تا پێێی دەزانرێت. بۆ نموونە وەک:

بەجێھێشتنی کەسێک بە مەبەست، دەرکردن لە گرووپ و قسە لەگەڵ نەکردن، دەنگۆی خراپ بڵاوکردنەوە لەسەر کەسی بەرانبەر، پێوتن بە کەسانی تر تا ھاوڕێیەتی لەگەڵ نەکەن، ئابڕووبردن و ئیحراجکردنی کەسێک لە ناو خاڵکدا.

  • مووبەرکدنی سایبەری، یان ئینتەرنێتی: ئەو جۆرەی مووبەکردنە کە مووبەکار تەکنەلۆجیا و ئینتەرنێت بەکار دەھێنێت بۆ مەرامی خراپی خۆی. ھەموو ئەو نموونانەی لە "زارەکی" ئاماژەمان پێ دا بەکارد دێنێت بۆ خۆزاڵکردن و ھەراسانکردنی کەسی بەرانبەر. بۆ نموونە کۆمێنتکردنی شتی نەشیا، نامەناردن و تەلەفوونکردنی نەگونجاو و ھتد.

مووبەرکرد گەر بەکۆمەڵی کرا، ئەوا "گەلەکۆمەکیلێکردن"ـی پێ دەگوترێ، کۆمەڵە و دەستەکە دەتوانن ھەموو ئەو کردارانە بەکاربێنن کە لە تاکەکەسیدا ئاماژەمان پێدا بەرانبەر تاکە کەسێک. بۆ نموونە پێکەوە کۆبوونەوە بۆ گاڵتە پێکردن "کردن بە مەزەی" یەکێک، یان ھەوڵدان بۆ لە کار لابردنی، یان ناشرینکردنی لەبەرچاو ھاوڕێکانی یان مامۆستاکانی و ھتد.[٣]

تێبینی دەستکاری

لەسەر جۆرەکانی مووبەکردن: مووبەکردنی تاکەکەسی یان یان گەلەکۆمەکیلێکردن ھەر ئەم جۆرانەی نییە و چەندین جۆری تریشی لێ باس دەکرێت، وەک: پەروەردەیی، یاسایی، کاریی، زیندانیی، سەربازیی، ھاوڕەگەزخوازیی، خێزانیی، کەمئەندامیی و ھتد.

گرینگیپێدانی لە کۆمەڵگەکانی دنیا و کاریگەرییە خراپەکانی دەستکاری

لە کۆمەڵگەکانی دنیا گرنگییەکی زۆر بە مامەڵەکردن لەگەڵ مووبەکردندا دەدەن و زۆرترین ھۆشیاری لەبارەی بڵاودەکەنەوە. لە ھەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکادا یاسایان ھەیە دژی مووبەکردن. مووبەکردن کاریگەری خراپی لەسەر کەسی مووبەکراو ھەیە، لەوانە: ئازاری دەروونی، خەمۆکی، ترس و دڵەڕآوکێ، خەولەچاوتۆران، پەرێشانبوونی دەروون، باوەڕبەخۆنەمان، لەش داھێزران و نەمانی ئارەزووی خوارد و تەنانەت پەنابردنە بەر خۆکوژیش. و گەر مووبەکردنەکە جەستەی بوو، بریندار بوون. ئامارەکان دەریان خستووە لە ھەر چوار منداڵێک یەکێکیان ڕووبەڕووی مووبەکردن دەبیتەوە. مووبەکردن دەکرێت لەناو منداڵاندا بێت یاخوود لەناو پێگەشتوواندا.

چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ مووبەکاراندا دەستکاری

پێویستە سەرەتا مووبەکراو بەتایبەتی و ھەمووکەسێکیش بەگشتی لە مووبەکردن تێ بگات و ھۆشیاری پێی ھەبێت. بزانە کە خەتای تۆ نییە و لەچاوی مووبەکارەوە سێری خۆت مەکە. ھەروەھا مووبەکاریش مەرج نییە کەسێکی خراپ و نەگریس بێت، بەڵکو بۆی ھەیە ئەویش قوربانی خێزان، پەروەردە، نەریت و کولتووری خراپی کۆمەڵگەیەک بێت و ئەم وەک نمایندەی چەند تایبەتمەندییەکی خراپ بووبێتە قوربانی.

تێگەشتن لەوەی کەسی مووبەکار چی دەوێت و بۆچی وا دەکات گرنگە.

زۆرترین ئەو ڕێگە چارانەی بەکاردەھێنرێت بۆ چارەسەرکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ مووبەکردن ئەمانەن:

  • گوێپێنەدان و فەرامۆشکردن. زۆربەی کات مووبەکار دەیھەوێت ئازارت بدات و ھەراسان و نیگەرانت بکات و حەزدەکات کاردانەوەی تۆ ببینێت (ئەوەی لای خۆمان پێی دەڵێن دەفعکردن یان سەرخستنەسەر)، بەڵام گەر تۆ بێزار و نیگەران نەبیت بە قسە و ڕەفتارەکانی، دیارە کە ئامانجەکەی نەپێکاوە و وازت لێ دەھێنێت. واتا قسەکانیان وەلا بنێ و خۆت بێ تاقەت مەکە بە قسەکانیان. ئەم خاڵەیان بۆ ماماڵەکردنە لەگەڵ مووبەکردنی زارەکی.
  • ھەمیشە لەگەڵ ھاوڕێکانی خۆتدا بە و ھەڵبدە ھاوڕێیەتی ئەوانە بکەیت کە قەدر و نرخی تۆیان لایە و ھاریکارتن لە ھەموو کێشە و گرفەتاکنی ژیانت.
  • گەر مووبەکردنەکە جەستەی یان کۆمەڵایەتی بوو بەشێوەیەکی دیار و ئاشکرا، ئەوا لایەنی پەوەندی داری لێ ئاگادار بکەوە بۆ نموونە: دایک و باوک، مامۆستا و بەڕێوبەران، کەسانی لە خۆت گەورەتر و بەرپرسیارتر، پۆلیس و ئاسایش. بەڵام ھەندێ جار خۆت دەبێت بەرگری لەخۆت بکەیت و واش نەبێت سوودی نابێت، بۆیە ھەوڵبدە قەت نەبیتە قوربانی کەسانی تر و قەدری خۆت بە ھیچ شتێک نەگۆڕیتەوە و کاردانەوەت ھەبێت لەبەرانبەریان.[٤]


سەرنجێک دەستکاری

تێبینی کراوە تا لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی تاکەکان باشتر بێت، ئەوا ئەوانیش:

یەک، کەسەکان ڕێز و قەدری خۆیان لا پەیدا دەبێت.

دوو، متمانەیان بە خۆیان دەبێت.

سێ، بەھای خۆیان لا زیاد دەبێت.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Bullying, What (١٠/١/٢٠١٨). "What Is Bullying". stopbullying. Web Editor. Archived from the original on 16ی Septemberی 2018. Retrieved 10/1/2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  2. ^ Bullying, Bullying. "Bullying".
  3. ^ ""شکاندنی ئەو/ئەوانی دی" وەک دەردێکی تۆقێنەر!". Metro. تاریق ھێدی.[بەستەری مردوو]
  4. ^ "Ways to stop Bullying". Youtube. Watchwellcast.
  5. ^ "How to stop a Bully". Youtube. Brooks Gibbs.