چێژگەرایی (بە ئینگلیزی: Hedonism) بریتییە لە خێزانێک لە بیردۆز، کە ھەمویان ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە چێژ ڕۆڵی سەرەکی تیایاندا ھەیە. چێژگەرایی دەروونی یان جووڵێنراو بانگەشەی ئەوەی دەکەن کەوا ھەڵسوکەوتی مرۆڤ بەوە دیاری دەکرێت کە ھەوڵ دەدەین چێژ زیاتر بکەین و ئازاریش کەمتر بکەینەوە.[١][٢] چێژگەرایی ئاسایی یان ڕەوشتی، لە لایەکی ترەوە، دەربارەی ئەوەیە کە چۆن «دەبێت» ھەڵسەوکەوت بکەین نەک چۆن ھەڵسوکەوت دەکەین: کە دەبێت چێژ زیاتر بکەین و ئازار کەمتر بکەینەوە.[٢] ھەروا لەلای جۆن لۆکیش بەختەوەری مرۆڤ بریتییە لە کەمکردنەوەی ئازار و زیادکردنی چێژەکان.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Moore, Andrew (2019), Zalta, Edward N., ed., "Hedonism", The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Winter 2019 ed.), Metaphysics Research Lab, Stanford University, retrieved 2021-09-02
  2. ^ ئ ا "Hedonism | Internet Encyclopedia of Philosophy". Retrieved 2021-09-02.

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری