چنار دارێکی باڵابەرزی توێکڵ چەرمووە لە تیرەی چنارەکان. داری چنار زۆر بەکەڵک و خۆڕاگرە و بۆ سازکردنی ماڵ، درگا و کەرەستەی ناو ماڵ و شتی دیکە کەڵکی لێ وەردەگیرێ. بە پێی دابەش کردن، چنار ١٥ جۆری ھەیە و ئەم جۆرانەی چنار لە کوردەواریدا ناسراون: تەبرێزی، سپی چنار، سوورەچنار، چناری جەوھەردار، کوڵکەچنار یان کۆڵکەچنار (ئەمەیان جۆرێکی خراپی چنارە).

دارەچنارێک لە کوردستان

قازانجی دەرمانی دەستکاری

توێکڵی دارچنار بۆ دەرمانی پەڵەی سەر پێستی لەش کە زۆرتر لە دەوری ملدا پەیدا دەبێ و ھەروەھا گەڵاکەی بۆ نەخۆشیی قوڕگ (گەروو) و دەنگ نووسان بە کەڵکە. دارەکە، کوڵێندراوی توێکڵی چنار لە نێو سرکەدا بۆ دەرمانی سڵچوون دەبێ. لە ھێندێک ناوچەدا ڕیشووەکەی بۆ دەرمانی پێوەدان بە کار دێنن.

سەرچاوەکان دەستکاری

گوڵنامەی کوردی