چارلز سەندێرز پێرس

چارلز سەندێرز پێرس (لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٨٣٩–مردووی ١٩ی نیسانی ١٩١٤) فەیلەسووف، لۆژیکزان و ماتماتیکزانێکی ئەمریکایی بوو کە ھەندێ جار وەک «باوکی پراگماتیزم» ناوی دەبرێت. کارە بڵاوکراوەکانی نزیکەی ١٢٬٠٠٠ لاپەڕەی چاپی و دەستنووسە بڵاونەکراوەکانی نزیکەی ٨٠٬٠٠٠ لاپەڕەیەک دەبێت. نووسراوەکانی گەلێ بابەتان لە باوەش دەگرێ، لە ماتماتیک و زانستە فیزیکییەکان لە پەڕێکییەوە، ھەتا ئابوورزانی و دەروونناسی و دیکەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەو پەڕەکەی ترییەوە.[١]

چارلز سەندێرز پێرس

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ مەدخەلی چارلز سەندرێز پێرس Archived ١ی ئایاری ٢٠٢٠, لە وەیبەک مەشین. لە ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ستەنفۆرددا

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری