چارلزی یەکەمی ئینگلتەرا

چارلزی یەکەمی ئینگلستان

چارلزی یەکەمی ئینگلستان (بە ئینگلیزی: Charles I of England) (ماوەی ژیان:۱۶۰۰-۱۶۴۹) کوڕی جەیمزی یەکەمی ئینگلستان و لە دوای باوکی پاشای ئینگلستان و سکۆتلەند بوو. چارلز یەکەمین پاشای ئینگلستان بوو کە بە ھۆی شۆڕشی خەڵکەوە لە ئاژااوەی شەڕی ناوخۆی ئینگلستاندا لە سێدارە درا.

ژیاندەستکاری

کاتێک کە براکەی ھێنڕی کە لە ناو خەڵکدا خۆشەویست بوو مرد، ئەو بوو بە واریسی حکوومەتی ئینگلستان. خەڵک کەوتنە ئەو گومانەی کە چارلز لە مردنی براکەیدا دەستی بووبێت. ئەگەرچی ئەم تاوانە دروست نەبوو، بەڵام بوو بە ھۆی دڵێشانی شازادەوە. ئەو کتێب خوێندنەوەی لە تەنیاییدا لە بەشداری لە دەربارە شادەکەی باوکی پێ خۆشتر بوو. ئەو لە بیرکاری، مۆسیقا و خوداناسیدا شارەزا بوو، تا ئەندازەیەک زمانی لاتین و یۆنانی فێر بوو، بە زمانی فەڕەنسی ، ئیتالیایی و کەمێکیش ئیسپانیایی قسەی دەکرد. ئەو پشتیوانێکی میھرەبان بۆ ئەکتەران، شاعیران و مۆسیقارەکان بوو. ئۆرازیۆ جێنتیلەسکی شێوەکاری ئیتالیایی دەعوەت کردە دەربارەکەی، دوای ئەویش ڕۆبێنز، فاندیک و فڕانس ھاڵس؛ ھاڵس پێشنیارەکەی ڕەد کردەوە و ڕۆبێنز وەکوو باڵوێز ھاتە ناو دەربارەکەی.

حکوومەتدەستکاری

ئەسڵ و نەسەبی چارلز لەگەڵ ژن ھێنانەکەیدا بوونە ھۆی خراپتر بوونی. ئەو لەگەڵ ھێنڕیەتا ماریای فەڕەنسیدا زەماوەندی کردبوو. ئەویش وەکوو باوکی بڕوای بە حکوومەتی مەورووسی بوو و حەزی لە دیکتاتۆری بوو، کە بتوانێ خۆی یاساکان بەڕێوە ببات، کە بێ پارلەمان حکوومەت بکا و یاساکانی پارلەمان بخاتە ژێر پێ. ئەم بیرۆکە لە بەر ڕابردوویەک کە بووی قەبووڵ کرابوو و لە فەڕانسە و ئیسپانیادا شتێکی ئاسایی بوو؛ باکینگھام، دەربار و شاژن ئەم پشتیوانییەیان لە ئەم بۆچوونەی چارلز دەکرد.

کوژراندەستکاری

لە دوای شەڕی ناوخۆ کە لە نێوان پاشایەتیخوازەکان و لایەنگرانی پارلەماندا بوو، حوکمی کوژرانی پاشا دەرکرا. لە ٣٠ی جانوەریی ١٦٤٩دا لە لایەن ھەندێک لە پارلەمانتارانەوە لە سێدارە درا.

سەرچاوەدەستکاری

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 242-250, World Library, Inc., USA.