پێگەیشتوویی بریتییە لە تواناییی ئۆرگانیزمەکان بۆ زاوزێ. لەوانەیە ھاومانای گەورەبوون ڕەچاو بکرێ، بەڵام گەورەبوون زیاتر بابەتێکی کولتوورییە، لە حاڵێکدا پێگەیشتوویی لە مرۆڤدا مەسەلەیەکی بیۆلۆژیکە.

زۆربەی گیاندارە پڕخانەکان (وەک مرۆڤ) کە دێنە دنیاوە ئازا ناتوانن زاوزێ بکەن. چەند ڕۆژ یا چەند حەفتە یا چەند ساڵی پێ دەچێ تا ئەو توانایییە بە دەست بێنن. ھەروھا، لەوانەیە بڕێ نیشانە یا فەرمانگەلی دەرەکی و ناوەکی ئۆرگانیزمەکە پێ بگەیێنن. دەرەکی وەک وشکی و چیدی باران نەبارین. ناوەکیش وەک ڕێژەی چەوریی لەش، کە ھەڵبەت ئەمە نابێ لەگەڵ ئەو ھۆرمۆنانەی ڕاستەوخۆ دەبنە ھۆی پێگەیشتنی سێکسی تێکەڵ بکرێ.

کاتێ ئەندامەکانی زاوزێ بگەشێنەوە و بتوانن گامێت بەرھەم بێنن دەڵێن ئۆرگانیزمەکە پێگەییوە. ھەروەھا، گۆڕان و جموجووڵی تریش لە جەستەی ئۆرگانیزمەکەدا ڕوو دەدات، وەک کوتوپڕ ھەڵدان و باڵاکردن، کە لە ئۆرگانیزمە ناپێگەیشتووەکان جیای دەکاتەوە. بۆ وێنە، پێش پێگەیشتوویی، مناڵی مێوینەی مرۆڤ سینگی تەختە، بەڵام کە پێگەیشت مەمکی گەورە دەبێت.

دوای پێگەیین، ھەندێ ئۆرگانیزم دەتوانن نەزۆک ببنەوە، یا تەنانەت ڕەگەزیان بگۆڕن. ھەندێ ئۆرگانیزم ھێرمافرۆدیت -ن و لەوانەیە بتوانن لەوانەشە نەتوانن تۆرەم بخەنەوە. ھەروەھا، سەرەڕای ئەوە کە پێگەیشتن لە زۆر گیاندارا بەتوندی لەگەڵ تەمەنا گرێ خواردووە، بەڵام ھۆکارگەلی تریشی تێکەڵە و، دەکرێ بڕێ گیاندار زۆربە یا ھەموو خسڵەتەکانی گەورەبوون نیشان بدەن بەبێ ئەوەی کە لە ڕووی سێکسییەوە پێگەیشتبێتن. بەپێچەوانەشەوە، دەکرێ گیاندارێ شێوەی ناپێگەیشتوو بێ ئەمما بتوانێ زاوزێ بکا و تۆرەم بخاتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

Sexual maturity (enwiki)