پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران

پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران (بە فارسی: نقض حقوق بشر توسط جمهوری اسلامی ایران‎) کە لە نێو نەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەستەواژەی «تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» (بە فارسی: جنایات جمهوری اسلامی ایران) ناسراوە،[١] بریتییە لە زنجیرەیەک ڕێوشوێن کە لەلایەن ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران یاخود ھێزە بە وەکالەتەکانی گیراوەتەبەر، لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا، زیانێکی زۆری بە خەڵک و مافە سەرەتایییەکانی مرۆڤ گەیاندووە. ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە زۆر ڕووەوە تۆمەتبار دەکرێت ھەندێک لە سیاسەتمەداران وەک مەحموود ئەحمەدینەژاد تەنیا بە تاوانی جەنگ تۆمەتبارن؛[٢] لەکاتێکدا ھەندێک لە بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی تیرۆریستی لەلایەن دەسەڵاتە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکانەوە وەک پۆلیسی ئینتێرپۆل داواکراون.[٣][٤] لە یەکەم ڕۆژەکانی شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمانی وەک: پەنجەبڕین، دەست و قاچبڕین، سەربڕین، فڕێدان لە بەرزایی، بەردباران، تیرۆرکردن، لە سێدارەدانی تاکەکەسی و بە کۆمەڵی نەیارانی بە پەت ئەنجامداوە.[٥][٦][٧][٨][٩]

پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینی و نائایینی و نەتەوەیی و زمانەوانی و ڕەگەزییەکان دەستکاری

لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، پەیڕەوانی بێخوایی،[١٠] بێدینی، بەھایی، یارسان، مەندەعی، سیخییەکانی ئێران، ڕائیلی، دەروێشی گۆنابادی و ھەموو غەیری موسڵمانانەکان ھیچ مافێکی مەدەنی، یاسایی و مرۆڤییان نییە و بە توندی سەرکوت دەکرێن.[١١][١٢][١٣]

پێشێلکردنی مافی زەردەشتییەکان دەستکاری

زەردەشتییەکان وەک کەمینەکانی دیکە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە[١٤] مافیان پێشل دەکرێ.[١٥]

بەھۆی جیاکاری حکوومەت،[١٦] بێکاری بەربڵاو،[١٧] بووەتە ھۆی زیادبوونی ھەژاری، بەدخۆراکی، ھەروەھا کەمبوونەوەی ھاوسەرگیری و ژمارەی دانیشتووانی زەردەشتییەکان (و کەمینەکانی دیکە).[١٨]

پێشێلکردنی مافی جووەکان دەستکاری

ژمارەی جوولەکەکانی ئێران - کە لە سەردەمی پەھلەوی، ٦٥ ھەزار[١٩]بۆ ١٠٠ ھەزار کەس بووە[٢٠] بەھۆی زیادبوونی ھەراسان و جیاکاری و سەرکوتکردن لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ٢٠ ھەزار کەس کەمی کردووە.[٢١]

پێشێلکردنی مافی مەندائییەکان دەستکاری

مافی مەندائییەکان وەک مافی کەمایەتییە بیروباوەڕەکانی دیکە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێل دەکرێت.[٢٢][٢٣]

پێشلکردنی مافی یارسانییەکان دەستکاری

ئایینی یارسان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دانپێدانراو نییە و مافی مرۆڤی یارسانییەکان (ھەرچەندە گەورەترین کەمینەی ئایینین لە ئێراندا) بەھۆی ئەوەی ئەھلی کتێب نین مافیان پێشێل دەکرێت. بە جۆرێک کە ھەندێکیان ئاگر لە خۆیان بەردەدەن و وەک نیشانەی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پێشێلکردنی مافەکانیان.[٢٤][٢٥][٢٦]

پێشێلکردنی مافی منداڵان دەستکاری

لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مافی منداڵان پێشێل دەکرێت بە ئامرازەکانی وەک: لە سێدارەدان، کار، بێبەشکردنی خوێندن، ھاوسەرگیریی منداڵان و سەربازانی منداڵان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "گزارش اکسپرس از اسرار خون آلود ایران: افشای جنایات هولناک مداوم جمهوری اسلامی". ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۷. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ The Case Against Israel's Enemies. Alan M. Dershowitz. John Wiley and Sons, 2009 ISBN 0-470-49005-5, en Parameter error in {{ISBN}}: Invalid ISBN. pp.187
  3. ^ Correspondent, Catherine Philp, Diplomatic. "Terror suspect Ahmad Vahidi set to become Ahmadinejad's Defence Minister" (بە ئینگلیزی). ISSN 0140-0460. Retrieved 2022-09-28.
  4. ^ "VAHIDI, AHMAD". web.archive.org. 2009-09-11. Retrieved 2022-09-28.
  5. ^ "گردن زدن، سنگسار و پرتاب از بلندی، بخشی از عملکرد دستگاه قضا در زمان ریاست محمد یزدی". www.radiozamaneh.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-28.
  6. ^ "احکام «قطع ید» در ایران؛ قطع دست و پای محکومان". ایران اینترنشنال (بە فارسی). 2020-10-05. Retrieved 2022-09-28.
  7. ^ "۳۰ سالگی اعدام‌های تابستان ۶۷؛ سکوت حاکمان، چشم انتظاری بازماندگان". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-09-28.
  8. ^ "اولین اعدام خلخالی که صدایش به گوش کنگره آمریکا رسید". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-09-28.
  9. ^ "مروری بر قتل‌های سیاسی در تاریخ جمهوری اسلامی ایران". ایران اینترنشنال (بە فارسی). 2018-08-06. Retrieved 2022-09-28.
  10. ^ "آیا آتئیسم در ایران در حال گسترش است؟". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  11. ^ "چهل سال جمهوری اسلامی، کارنامه حقوق بشری| سرکوب و نقض حقوق قانونی اقلیت‌های مذهبی و قومی". صدای آمریکا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  12. ^ "کمیسیون آمریکایی: ناقضان آزادی‌های مذهبی در ایران تحریم شوند". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  13. ^ "چند سازمان مسیحی خواستار آگاهی‌رسانی در مورد «نقض حقوق اقلیت‌ها» در ایران شدند؛ نامه سه نوکیش زندانی در اوین". صدای آمریکا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  14. ^ "چرایی سرکوب دگراندیشان مذهبی در جمهوری اسلامی". ایران اینترنشنال (بە فارسی). 2019-12-08. Retrieved 2022-09-29.
  15. ^ "برخورد جمهوری اسلامی با اقلیت‌های مذهبی؛ از به‌رسمیت شناخته شدن در قانون اساسی تا نقض حقوق مدنی". صدای آمریکا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  16. ^ "بهائیان، اولین قربانی سرکوب ساختاریِ حکومت نو". آسو (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  17. ^ "دشواری های اقلیت بودن در ایران". BBC News فارسی (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  18. ^ "زرتشتیان ایران و چالش اقلیت بودن". www.radiozamaneh.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  19. ^ "یهودی‌ستیزی در جمهوری اسلامی؛ ۴۰ سال آزار، اذیت و انکار". iranwire.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  20. ^ "نگاهی به زندگی یهودیان در ایران". رادیو فردا (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  21. ^ "یهودی‌ستیزی در جمهوری اسلامی؛ ۴۰ سال آزار، اذیت و انکار". iranwire.com (بە فارسی). Retrieved 2022-09-29.
  22. ^ "چرا اقلیت های دینی از ایران مهاجرت می کنند؟". محبت نیوز (بە فارسی). 2018-07-29. Retrieved 2022-10-01.
  23. ^ سرخط. "گزارش سالانه وزارت خارجه آمریکا از وضعیت آزادی مذهبی در جهان | جزئیات نقض حقوق اقلیت‌های دینی در ایران". سرخط. Retrieved 2022-10-01.
  24. ^ editor. "پیرامون اقلیت مذهبی یارسان (اهل حق) | پیام ملي" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-10-01. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  25. ^ "اقلیت های آئینی بویژه یارسانیان و بهائیان در ایران جمهوری اسلامی". www.asre-nou.net. Retrieved 2022-10-01.
  26. ^ "از خودسوزی شهروندان تا خودسازمان‌یابی کنشگران یارسان". آسو (بە فارسی). Retrieved 2022-10-01.