پیرەمێرد و زەریا

ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٥٢ لە نووسینی ئێرنست هێمینگوای

پیرەمێرد و زەریا (بە ئینگلیزی: The Old Man and the Sea) ناوی ڕۆمانێکی کورتی نووسراوەی ئێرنست ھێمینگوەیە. ھێمینگوەی ئەم چیرۆکەی لە کووبادا لە ساڵی ١٩٥١ نووسیوە. ئەم کتێبەی ھێمینگوەی یەکێ لە کارە ھەرە ناسراوەکانییەتی کە خەڵاتی پولیتزەری بردووەتەوە. ئەم داستانە ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی لەوەدا ھەبوو کە ھێمینگوەی بتوانێ لە ساڵی ١٩٥٤دا خەڵاتی وێژەی نۆبڵ بباتەوە.

پیرەمێرد و زەریا
پەڕگە:Oldmansea.jpg
نووسەرئێرنست ھێمینگوەی
وڵاتویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بڵاوبوونەوە١٩٥٢
جۆری کتێبچاپکراو (hardback & paperback)
لاپەڕەکان١٢٧
خەڵاتەکانخەڵاتی پولیتزەر (١٩٥٣)
خەڵاتی نۆبڵی وێژە (١٩٥٤)
ژپنک (ISBN)0-684-80122-1
٨١٣٫٥٢
LC ClassPS3515.E37

وەرگێڕان بە کوردی دەستکاری

شێرکۆ بێکەس ئەم ڕۆمانەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕاندووە سەر زمانی کوردیی سۆرانی کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری بەغدادا لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن-دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە ١٣٦ لاپەڕە بە چاپ گەیشتووەتەوە.[١] ئەم وەرگێڕانە ھەروەھا بە پێداچوونەوەی شوکور مستەفا لە شاری سلێمانیدا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ١٥٣ لاپەڕە بۆ دووەم کەڕەت[٢] و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ١٥٨ لاپەڕە بۆ سێھەم کەڕەت چاپ کرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ شێرکۆ بێکەس: بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا، پ ٣٣.
  2. ^ شێرکۆ بێکەس: بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا، پ ٧٤.
  3. ^ شێرکۆ بێکەس: بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە کتێبی کوردیدا، پ ١٠٠.

کتێبناسی دەستکاری