پیتا (ڕێکخراو)

ڕێکخراوێکی ئەمریکی بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان

پیتا (ئینگلیزی: Peta) ستایلی نوسینی ناو: PeTA ڕێکخراوێکی ئەمریکی مافی ئاژەڵانە کە لە نۆرفۆلکی ڤیرجینیا دامەزراوە. ئینگرید نیوکیرک بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکەیە و زیاتر لە ٣٠٠ کارمەندی ھەیە و ٣ ملیۆن ئەندامی و ٢ ملیۆن شوێنکەوتووی ھەیە (بە کۆکراوەیی ٥ ملیۆن) وە گەورەترین ڕێکخراوی مافی ئاژەڵانە لە جیھاندا. نەشیدەکەیان ئەمەیە: ئاژەڵان ھی ئێمە نین بۆ خواردن، لەبەرکردن، تاقیکردنەوەیان لەسەر بکەین، بۆ ئاسودەیی بەکاریان بھێنین یان بەھیچ شێوازێکی تر ئازاریان بدەین.

پیتا
دروشم«ئاژەڵان ھی ئێمە نین بۆ خواردن، لەبەرکردن، تاقیکردنەوەیان لەسەر بکەین، بۆ ئاسودەیی بەکاریان بھێنین یان بەھیچ شێوازێکی تر ئازاریان بدەین»
دامەزراندن٢٢ی مارتی ١٩٨٠
جۆر501 (c)(3)
ئامانج/گرنگیمافی ئاژەڵان
شوێننۆرفۆلک، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
ئەندامیەتی٥ ملیۆن (بە شوێنکەوتوانەوە)
سەرۆکئینگرید نیوکیرک و ئەلێکس پەچیکۆ
بودجە٤٣ ملیۆن دۆلار (٢٠١٤)
ستاف٣٨٩
ماڵپەڕpeta.org

سه‌رچاوه‌کاندەستکاری