پیاوی جاڵجاڵۆکە: ڕەھەندە شکاوەکان

پیاوی جاڵجاڵۆکە: ڕەھەندە شکاوەکان (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Shattered Dimensions) کایەیەکی ڤیدیۆیی ئەکشنییە،  لە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر بنەمای سووپەرھیرۆی سەرەکی مارڤڵ کۆمیک سپایدەرمان دروستکراوە. یاریزانەکان چوار وەشانی جیاوازی سپایدەرمان کۆنتڕۆڵ دەکەن، ھەریەکەیان لە گەردوونێکی جیاوازەوە سەرچاوەی گرتووە لە فرە گەردوونی مارڤڵ کۆمیک. ئەکتەرە دەنگییەکانی پێشووی سپایدەرمان نیڵ پاتریک ھاریس، کریستوفر دانیال بارنز، دان گیلڤێزان و جۆش کیتۆن ھەریەکەیان دەنگ بە یەکێک لە چوار پیاوی سپایدەرمان دەدەن. ئەم یارییە لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٠ نمایشکرا، کە دوو لە گەردوونەکان بە ناوەکانی Amazing و Noirی تێدا ئاشکرا بوون.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Torres, Ricardo (2010-03-30). "Spider-Man: Shattered Dimensions First Look". GameSpot. Retrieved 2010-07-30.