ئایرۆن مان (فیلم)

(لە پیاوی ئاسنین (فیلمی ٢٠٠٨)ەوە ڕەوانە کراوە)

پیاوی ئاسن (بە ئینگلیزی:Iron Man) فیلمێکی سینەمایی ھۆڵیوودە، لە چیڕۆکی کۆمیکەکانی ماڕڤل سەرچاوەی گرتووە، لە دەرھێنانی جان فاڤیراوە و لە نواندنی ڕۆبێرت داونی کوڕ، تێرێنس ھاوارد، جێف بریدجس، شۆن تۆبە. فیلمەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٠٨ لە ئەمریکا نمایشکرا.

پیاوی ئاسنین (ئایرۆن مان)
سەرچاوەی چیڕۆکپیاوی ئاسنینی
ستان لی
لاری لیبەر
دۆن ھێک
جاک کیربی
مۆسیقاڕامین جەوادی
ستۆدیۆ(کان)ستۆدیۆکانی مارڤل
نیو لاین سینەما
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەپاراماونت پیکچەرز
ماوەی فیلم١٢٦ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمایی مارڤل (ڕیزبەندی: ١)
زنجیرە فیلمەکانی ئایرۆن مان (ڕیزبەندی: ١)
تێچوون١٤٠ ملیۆن دۆلار
داھات٥٨٥٬١٧٤٬٢٢٢ $
بەشی دواترئایرۆن مان ٢

چیڕۆک دەستکاری

فیلمەکە باس لە تۆنی ستاڕک دەکات کەوا خاوەنی کۆمپانیایەکی دروستکردنی چەکە، پاش ئەوەی دەچێتە ئەفغانستان بۆ تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێ، لە ڕێگای گەڕانەوەدا ھێرش دەکرێتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکان و تۆنی ستارک دەڕفێنرێ لەلایەن تیرۆرستەکانەوە، داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە چەکێکی ھاوشێوەی دواترین چەکی دروستبکا کە پێشکەشی سوپای ئەمریکای کردووە. تۆنیش ڕازی دەبێت بەڵام دواتر تیرۆرستەکان بۆیان بەدەردەکەوێ کە تۆنی خەریکی دروستکردنی شتێکی ترە. ھەروەھا بەھۆی ئەوەی لە کاتی ھێرشکردنە سەر کاروانەکەیان بەر تەقینەوەیەک کەوتووە تۆنی ستاڕک چەند ساچمەیەک دەکەوێتە ناو لەشییەوە و لەوێش کەسێک بە ناوی ینسن ئامێرێکی بۆ دروست دەکات کە ئەو ئامێرە دەخرێتە ناو لاشەیەوە و ناھێلێت ساچمەکان نزیکی دڵی بکەونەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری