پۆڵکە یان پاقلە پێکھاتووە لە خۆراکێکی ڕووەکیی ڤیگن. وەک یەکێک لە خۆراکە رووەکییەکان، کۆمەڵێک سوودی گرنگ دەبەخشێتە جەستەی مرۆڤ و ھۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندیی پێکھاتەکەی بە کۆمەڵێک مادەی سوودبەخش، بە تایبەت پاقلە بەوە ناسراوە کە رێژەیەکی زۆری پرۆتین و کانزاکانی لە خۆدا ھەڵگرتووە.

پاقلە
Scientific classification

سودەکانی پاقلە دەستکاری

  • دوای ئەنجامدانی ڕاھێنانە وەرزشییە قوڕسەکان و ماندووبوون، گرنگە کە بڕێک لە پاقلە بخورێت، چونکە دەبێتە ھۆی پڕکردنەوەی وزەی لەدەستچوو.
  • یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پاقلە، بریتییە لەوەی کە دەوڵەمەندە بە جۆرە سوودبەخشەکانی چەوری و ئەمەش بەسوودە بۆ تەندروستیی دڵ و پاراستنی لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان.
  • خواردنی پاقلە لە ھەموو کەس زیاتر بۆ کەسانی تووشبووی نەخۆشیی شەکرە پێویستە، چونکە ھەڵدەستێت بە کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە جەستەدا.
  • ئەو کەسانەی کە بڕیاری نەخواردنی گۆشت و پابەندبوون بە رووەکخۆرییان داوە، پاقلە سوودی گرنگی بۆیان ھەیە، چونکە رۆڵی شوێنگرەوەی گۆشتیان بۆ دەبینێت لە دابینکردنی پرۆتین.
  • پاقلە یارمەتیی بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات و بەرەنگاریی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری