پۆلەندبۆڵ

میمی ئینتەرنێتی بەرهەمھێندراویی ئازادە

پۆلەندبۆڵ (بە ئینگلیزی: Polandball) ھەروەھا ناسراوە بە کەنتریبۆڵ (بە ئینگلیزی: countryball) میمێکی ئینتەرنێتییە کە لە نیوەی دووەمی ٢٠٠٩ لە بەشی /int/ی وێبسایتی ئیمەیجبۆردی ئەڵمانیی Krautchan.net دەستی بە کار کرد. ئەم میمە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمیکە سەرھێڵەکان لە خۆ دەگرێتەوە کە تێیدا وڵاتەکان وەک کەسایەتییەکی گلۆڤەر نیشان دەدرێن و بە ئینگلیزیی شکاو قسە دەکەن و گاڵتە بە کڵیشە نەتەوەیییەکان و پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان دەکەن.

پۆلەندبۆڵ

بۆ وڵاتانی تر دەستکاری

هەروەها پۆڵەندبۆڵ دەتوانێت کۆمیکەکانی وڵاتانی دیکەش لەخۆ بگرێت[١]، بەڵام بە پێی کۆنوانیسوان ئەو کۆمیکانە هێشتا بە کۆمیکەکانی پۆڵەندبۆڵ ناودەبرێت، هەرچەندە هەندێک جار بە تۆپی وڵاتیش ناودەبرێت هەروەها دەوڵەت و پارێزگاکان و بەشەکانی تری لەم جۆرە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت؛ هەروەها ڕێکخراوە فرە نەتەوەییەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هاوبەشن، بەڵام نەبوونی هێزیان بە بەراورد بە دەوڵەتەکانی پێکهێنەریان، مانای ئەوەیە کە وەک لاواز یان بووکەڵە وێنا دەکرێت.[٢]

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Wyniosłe lol zaborców, czyli Polandball". web.archive.org. 2012-01-01. Retrieved 2020-09-26.
  2. ^ Fisher, Max (2014-09-03). "Everything you need to know about the Ukraine crisis". Vox (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-09-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری