پۆلات جان
پۆلات جان لەدایکبووی ١٩٨٠ لە کۆبانێ. نووسەر و فەرماندەی سەربازی کوردە. پۆلات بەرهەمی نووسین و ڕۆژنامەوانی هەیە. پۆلات دامەزرێنەری یەکەم رادیۆی کوردی (جودی ئێف ئێم). لەدوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا واتە لەساڵی ٢٠١٣ەوە بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگەیە.
پۆلات جان | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ی ئازاری ١٩٨٠ (تەمەن ٤٤ ساڵ) کۆبانی |
پیشە | ڕۆژنامەوان، political activist، نووسەر |
وێبگە | https://polatcan.info/ |
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نووسەر دەستکاری
پۆڵات جان نوسەرو رۆژنامەنووسی خەباتکاری شۆڕشی کوردییە، بە زمانەکانی کوردیو عەرەبیو تورکی دەنوسێت، ئەندامی لقی کوردی یەکێتی نوسەرانی نێودەوڵەتییە.
کتێبەکانی دەستکاری
پۆڵات جان خاوەنی چەندین کتێبی ئەدەبیو توێژینەوەو لێکۆڵینەوەیە:
- - کۆمەڵە چیرۆکی "آه یا صغیرتي" بە زمانی عەرەبی 2003 .
- - ئاخ بچکۆلانەکەم بە کوردی ٢٠١٩
- - نوسەری گفتوگۆ "ێفاق کونفدرالیە" بە زمانی عەرەبی ساڵی 2006 .
- - کۆمەڵە چیرۆکی "Berfa Germ" بە زمانی کوردی ساڵی 2004 .
- - کتێبێک دەربارەی ژنانی کورد لە قەوقاز "Göçmen Yürekler" بە زمانی تورکی ساڵی2006 .
- - کتیبَکی تایبەت بە فێربوونی زمانی کوردی "زمانی فریشتە" بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی ساڵی2005 .
- - کۆمەڵە شعری "نساء القرنفل" بە زمانی عەرەبی ساڵی2009 .
- - فەرهەنگی ناوە کوردییەکان "Nav Name" بە زمانی کوردی ساڵی2017ز
- - کتیبێکی دۆکۆمێنتاری لەسەر گۆرانی و مۆسیقای میللی کوردی لە قەوقاز "Qulingên Rewanê" بە زمانی کوردی.
- - کۆمەڵە پەخشانی "وفاء الروح" بە زمانی عەرەبی (دەستنوس).
- - کورتەیک لە مێژووی کوردی. 2012 حلب.
- - دەروازەیەک بۆ ئالایێن کوردی. 2012.
- - پرۆژه پراكتیكیهكانی بونیادنانی خۆبهڕێوهبهرایهتی ٢٠١١.
- - لمحات عن حزب العمال الکردستانی- دراسە سیاسیە وپائقیە (دەستنوس).
- - رەخنە لە عەقڵیەتی رۆژهەلاتی (في نقد العقل الشرقي) . توێژینەوەیەکی فکری رەخنە ئامێزە 2017
- -راکردن بۆ ئازادی ، 2002 (دەستنوس).
- - غربلە الافکار 2009.
- - آفاق الحل (ئاسۆكانی چارهسهر) ٢٠٢١
- من روجافا إلى شنكال
وەرگەر دەستکاری
- - چەندین کتێبی لە تورکیەوە کردووە بە عەرەبی لەوانە. " رسائل الأمل"، و "درر الکلام"، و"الشجاعە الحقیقیە" عبداللە ئۆجەلان.
- - هەڵساوە بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەک لە هونەر وئەدەبی شۆڕشگێڕیی لە شرۆڤەکانی بەرێز عبداللە ئۆجەلان بە ناوی "Edduba" بە زمانی کوردی لە ساڵی ٢٠٠٤.
شۆڕش وراگەیاندن دەستکاری
چەندین ساڵ لە بواری ئەدەبی سیاسی و سەربازی کاری کردووە:
- گۆڤاری "الاتحاد الحر"
- بەڕێوەبەر و نوسەری گۆڤاری میزوبوتامیا کە بەزمانی ئەرمینی لە یریفان- ئەرمینیا دەرچووە.
- بەڕێوەبەری ماڵپەری میزوبوتامیا ئونلاین بووە.
- راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بووە ک ج ک.
- سەرنوسەری گۆڤاری "الشرق الاوسط الديمقراطي" لە بغداد بووە.
- پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی میزوبوتامیا بووە.
- سەرنوسەری گۆڤاری پاراستنی گەل و ئەندامی ئیدارەی سەنتەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هێزی بەرگری گەلی کوردستان(ه پ گ) بووە.
- چالاکوانی بزوتنەوەی گەنجانی دیموکراتی بووە لە کاتی هەڵگیرسانی شۆرشی گەلی سوریا.
- سەرپەرشتیاری گشتی ئەکادیمی مەزلوم دوغان بووە کە بۆ خوێندکارانی زانکۆ بووە.
- هەماهەنگکاری گشتی کۆنفدراسیۆنی خوێندکارانی کوردی نیشتیمانیی بووە.
- دامەزرێنەری یەکەم رادیۆی کوردی بووە بە ناوی ( جودی ئیف ئێم) دواتریش چالاکیەکانی لە ( کۆبانی ئیف ئێم) و( رۆج ئاڤا ئیف ئیم) درێژە پێداوە.
- بەرپرسی سەنتەری راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل بووە.
- وتەبێژی راگەیاندنی (YPG) بووە.
- نوێنەری یەکینەکانی پاراستنی گەل بووە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەرپرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (ی پ گ) بووە.
سەرچاوە دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆلات جان تێدایە. |