پۆستەر
پۆستەر (بە بە ئینگلیزی: Poster) لاپەڕەیێکی کاغەزی گەورەیە کە نووسراوە، نەخشە، تابلۆ و ھتد لەسەری چاپ دەکرێت. پۆستەرەکان دروست کراون بۆ ئەوەی لەسەر دیوارەکان یان ڕووی ستوونەکان جێگیر بکرێن. پۆستەری ئاسایی لە تابلۆ و نووسراوە پێکھاتووە، بەڵام لەوانەیە پۆستەرێک بە تەواوی وێنەیێکی کێشاوە بێت یان بە تەواوی نووسراوە بێت.[١] لەوانەیە پۆستەرەکان لە دیوارەکان و سایتەکانی تری ڕیکلامدا بچەسپێن بۆ سەرنج ڕاکێشان یان ئاگادارکردنەوە. مەبەست لە دیزاینی پۆستەرەکان چەنین جۆرن، پۆستەرێک لەوانەیە بۆ ڕیکلامکردن بێت یان بەکاربێت بۆ بەرھەمھێنانەوەی کارێکی ھونەری بە مەبەستی ئابووری و کلتوری و ھەرزان فرۆشتن. ھەروەھا پۆستەرەکان بەکاردێن بۆ بابەتە پەروەردەییەکان.[٢]
مانا و وشەی پۆستەردەستکاری
پۆستەر وشەیێکی ئینگلیزییە و لە مانای راگەیاندن و ئاگانامە نزیکە. زاراوەیەکی تر کە بۆ ئەم چەمکە تا ڕادەیەک باوە وشەی فەڕەنسی ئۆفیچە (Offiche) و ھەر وەھا وشەی ئەڵمانی پلکات (Plakat)، کە بە بوکلێتیش (booklet) ناودەبرێت.
مێژووی پۆستەردەستکاری
سەدەی نۆزدەیەمدەستکاری
لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا، پۆستەرەکانی دوو وێنەکێشی فەڕەنسی جۆلیس چرێت و ھێنری دی تولۆس-لاوترێک کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پرۆسەی دیزاینی پۆستەر ھەبوو. ھەندێک خەڵک جولیس چرێتیان بە باوکی پۆستەر ناونراوە. پۆستەرەکانی لاوترێک لەسەر بنەمای ھێز و توانای ئەو لە دیزاین کردن و ناسینەوەی ڕەنگ و کارامەیی خۆی لە لیتۆگرافیا و ھەروەھا کاریگەری چاپکردنی ژاپۆنی بنیاتنراوە. ھەرچەندە زیاتر لە ٣٠ پۆستەری لێ نەماوە بەڵام ئەم چەند کارە کاریگەری زۆری لەسەر ھونەری پۆستەر دروستکردن ھەبووە.[٣]
سەدەی بیستەمدەستکاری
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پۆستەرەکان وەک میدیا و ناوەندێکی ئاگادارکەرەوە ناسراو و سەرکەوتوو بوون، بەتایبەتی لە شاری پاریس و چەندین ھونەرمەندی دیزاینەری پۆستەر کۆبوونەوە و سەرقاڵی ئەم ئیشە بوون. نەخشە و ڕەنگە دڵخۆشکەر و زیندووەکانی پۆستەرەکان سەرنجڕاکێش و خۆشەویست بوون بۆ ڕای گشتی. ھەر بۆیە ھەندێک جار لە شەودا، ئەو پۆستەرانەیان کە بە ژمارە سنووردار بوون و بە شێوەی لیتۆگرافی بڵاو کرابوونەوە، لە دیوارەکان ھەڵیان دەگرت و لە ماڵەکان خۆیاندا رایان دەگرت. ئەمڕۆ ھەندێک لەو پۆستەرانە لە مۆزەخانە و کۆکراوە شەخسییەکان دەدۆزرێنەوە. پێشکەوتنی تەکنیکی لە لیتۆگرافیا (چاپکردنی بەردیی) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کوالیتی پۆستەرەکانی گۆڕی و دیزاینەرەکان بە بوێرانە بەک گراوندی ڕەنگاوڕەنگی تەختیان لە کارەکانیاندا بەکارھێنا.
پێشانگادەستکاری
نموونەکانی پۆستەری بازرگانیدەستکاری
نموونەکانی پۆستەری سیاسی سەربازیدەستکاری
(مامە سام)، بەناونیشانی من دەمەوێت، کە خزمەت بە سوپای ئەمریکا بکەیت دیزاین کراوە جەنگی جیھانی یەکەم، لەلایەن ئاڵای جەیمس مۆنتگۆمری[٤]
ئەم گیانەوەرە شێتە لەناوبەر، ناوی پۆستەرێکی پڕوپاگەندەی جەنگیە، کە لە ھەمان کاتدا ئەمریکا جەنگی جیھانی یەکەم، لە لایەن ھاری ئاڕ ھۆپس دروستکراوە.
نموونەکانی پۆستەری پەروەردەیی تەندروستیدەستکاری
پۆستەرێکی پەروەردەیی بەبۆنەی «ھەفتەی خوێندنەوە» لە ١-٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٤ کاری برۆنۆ مۆناری
نموونەکانی پۆستەری ناڕەزاییدەستکاری
١٩٠٨ پۆستەرێکی ناڕەزایی بۆ 'تۆمەتباران، شێتان و ژنان یاسای مافی دەنگدانی ڕەتکردەوە کە مافی دەنگدانی بە ژنان نەدا کاری ئیمیلی جەی ھاردینگ
نموونەی پۆستەری سینەماییدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ Lippert, Angelina (18 August 2017). "What is a poster?". article. Poster House. Retrieved 18 July 2019. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Stephen Eskilson, Graphic Design: A New History, Yale University Press, 2012, pp. 43-7.
- ^ Elizabeth Guffey, Posters: A Global History, Reaktion: 2015, pp. 8-9.
- ^ "The Most Famous Poster". American Treasures of the Library of Congress.