پوپوولەیەکان (bi latînî: Papillonaceasناوی زانستی: Papillonacées، ناوی زانستی: Légumineuses تیرەیەکە لە گیاگەلی "دوولەتکەیییە پەڕەگوڵ جیاکان" Dicotylédonesdialypétales کە بەربلآوترین تیرەی گیاکانە، ئەم تیرە گیایە جام Sépaleی (پەڕە سەوزەکانی دیوی دەرەوەی گوڵەکە) گوڵەکانیان ناڕێک و پێکن و پێکەوە نووساون و لوولەیەک پێک دێنن. پیاڵە Corolle گوڵەکەشیان (پەڕەکانی نێوەوەی پەڕە سەوزەکانی گوڵەکە) پێنج پەڕەن و بە قەت یەک نین. یەکێک لە پەڕەگوڵەکان کە لە ھەموویان زلترە و لە سەرەوەیە، ناوی "ئالآ" Etandardە و دوو پەڕەی دیکەی کە لە تەنیشت و بن و ئەم لاو ئەملایان گرتووە پێیان دەڵێن "باڵ" Aile و دوو پەڕەکەی تر کە لەژێر ئەمانەوەن و لێوارەکەیان پێکەوە نووساوە ناویان "ناو" Carébeە.

پوپوولەیەکان

نێرتک (Androceae)ەکەیان لە ١٠ لەق کە ٩ دانەیان پێکەوە نووساون پێک دێن و بەمجۆرە لوولەیەک پێک دێنن و ئەوەی دەھەم لە نێوانیان دایە. بەری گیای سەر بەم تیرەیە بە شێوەی کلو (کەلوو، کێلان) ن. دانەکانیان «ئالبومن» (ئەو بەشە لە تۆو کە نوتفەی گیاکە دەپارێزێ) یان نییە، بەلآم ھندێک مەوادی خوراکی باشیان تێدایە. ئەم تیرەیە زۆربەی دانەوێڵەکان (نۆک، باقلە، لوبیا، ماش و ولێرە و …) دەگرێتەوە و ھەروەھا گیای ئاڵف وەک شەوەر وێنجە و ھەموو جۆرە گەون و گیاگەلێک کە بۆ دەرمان دەشێن وەک دەستە «گوڵ ھەرێشمەکان» و فلوس و تەمرھند و ھیتر دەگرێتە خۆی.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری