پرۆتۆکۆلی ڕاگەیێنی

پرۆتۆکۆلی ڕاگەیێنی شرۆڤەی چۆنییەتیی داڕێژراویی پەیامگەلی دیجیتاڵ و ڕێساگەلی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی ئەو پەیامانەیە لەنێوان سیستەمگەلی کۆمپیوتەری و لە دوور-ڕاگەیێنیدا.

لەوانەیە پرۆتۆکۆلەکان داگری تواناییگەلێک بن وەکوو سەنگاندنی ڕەسەنایەتی یان دۆزینەوە و ڕاستکردنەوەی ھەڵە.

سیستەمەکانی ڕاگەیێنی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پەیامەکانیان فۆرماتگەلی بەباشی-پێناسەکراو بەکار دێنن. ھەر پەیامێک واتایەکی ڕاشکاوی ھەیە کە چاوەڕاون دەکرێ وەرگرەکەی ھەڵخڕێنێ بۆ دانەوەی وەڵامێکی دیاریکراو. کەوایە پرۆتۆکۆل ڕستەزانی، واتازانی و ھەروەھا چۆنییەتیی ھاوھەنگاوکردنی بنێری پەیام و وەرگری پەیام لە پرۆسەی ڕاگەیێنیدا پێناسە دەکا.

لەکاتێکدا لە زانستی کۆمپیوتەردا بۆ پرۆتۆکۆل پێناسەیەکی ڕەسمی کە لای ھەمووان پەسەند بێ بوونی نییە، پێناسەیەکی ناڕەسمی، ھاودەق لەگەڵ ئەوەی پێشتر وترا، دەکرێ ئەمە بێ: «پرۆتۆکۆل شرۆڤەی کۆمەڵێک پرۆسیجەرە کە لە کاتی ڕاگەیێنیدا پەیڕەو دەکرێن».

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری