پردی سیخوڕەکان (فیلم)

پردی سیخوڕەکان (بە ئینگلیزی: Bridge of Spies) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٥ی ئەمریکی مێژوویی و درامی ھەستبزووێنە. لەلایەن دەرھێنەر ستیڤن سپیلبێرگەوە دەرھێنراوە، ئەکتەرەکانی فیلمەکە بریتیین لە: تۆم ھەنکس، ماڕک ڕایلانس، ئامی ڕایان. چیرۆکی فیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە لە سەردەمی شەڕی ساردی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٦٢.[١]

پردی سیخوڕەکان
دەرھێنەرستیڤن سپیلبێرگ
بەرھەمھێنەرستیڤن سپیلبێرگ
مارک پلات
کریستی ماکۆسکۆ
نووسینمان چارمان
جۆیڵ کۆین
ئێثان کۆین
کاستتۆم ھەنکس
ماڕک ڕایلانس
ئامی ڕایان
ئۆستن ستۆوێڵ
جۆش گاد
ویڵ ڕۆجەرس
مۆسیقاتۆماس نیومان
وێنەگری سینەماییجانسوس کامێنسکی
دەستکاریمایکڵ کان
ڕێکەوتی دەرچوون١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٥ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
ماوەی فیلم١٤١ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٤٠ ملیۆن دۆلار
داھات١٣٧ ملیۆن دۆلار

چیرۆک دەستکاری

ڕۆدۆڵف ئایبڵ سیخوڕێکە کە کار بۆ یەکێکی یەکێتیی سۆڤیەت دەکات، لەو کاتەی کە نامەیەکی نھێنی بۆ دێت بریکارانی حکومی ئەمریکی دێن و دەستگیری دەکەن، لە دادگادا پارێزەرێکی سەربەخۆ بەناوی جەیمس دۆناڤان پارێزگاری لێدەکات و دەبێتە ھۆی ئەوەی کە سزای مردنی بۆ دەرنەچێت. لەھەمان کاتدا لە ھەوڵێکی دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمەریکادا بۆ سیخوڕی کردن لەسەر ناوچەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، فڕۆکەکەیان دەپێکرێت و فڕۆکەوانەکەش بە دیل دەگیرێت. لەم بارودۆخەدا حکومەتی سۆڤیەتیی داوا دەکات لە ڕۆژھەڵاتی بەرلینەوە زیندانییەکانیان ئاڵوگۆر بکەن، لەم ناوەندەدا گەنجێکی خوێندکار بە ناوی فرێدرێک پرایۆر لەلایەن ھێزەکانی ئەڵمانیاوە دەستگیر دەکرێت و پارێزەر جەیمس ھەوڵدەدات و سووردەبێت کە ئەویش ڕزگار بکات.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • تۆم ھەنکس لە ڕۆڵی جەیمس دۆناڤان.
  • ماڕک ڕایڵانس لە ڕۆڵی ڕۆدۆڵف ئایبڵ.
  • ئامی ڕایان لە ڕۆڵی ماری دۆناڤان.
  • ئۆستن ستۆوێڵ لە ڕۆڵی فڕانسس پاوەرس.
  • سکۆت شیپھێرد لە ڕۆلی ھۆفمان.
  • ویڵ ڕۆجەرس لە ڕۆڵی فرێدرێک پرایۆر.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

فیلمەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ھەموو سینەماکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش کرا و توانی ١٣٧ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی کۆبکاتەوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Barraclough, Leo (October 23, 2014). "Steven Spielberg to Shoot Scenes for Cold War Thriller in Poland: Report". Variety. Los Angeles. Retrieved April 7, 2016.
  2. ^ Bullock, Paul (June 6, 2015). "Bridge of Spies poster revealed". From Director Steven Spielberg. Retrieved June 6, 2015.