پراتیوشا بانەرجی(١٠ی ئوگوستی١٩٩١-١ی ئاپریلی٢٠١٦)، ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ھیندی بوو. ئەو لە زۆر بەرنامە و شەوی تەلەڤیزیۆنی دەرکەوتبوو و ڕێزلێنان و خەڵاتی بەدەست ھێنابوو، بەتایبەت خەڵاتی گۆڵدن پەتال (پەڕەگوڵی زێڕین). لەگەڵ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان، بانەرجی لە زۆرێک بەرنامە و شەوی ڕاستەوخۆ دەرکەوتبوو. بانەرجی یەکەم  بەفەرمی ناساندنی خۆی لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بالیکە ڤادھو(Balika Vadhu) بەدەست ھێنا. ئەمە یەکەم جار بوو ئەو لە جێیەک ڕۆڵی ڕێبەری بەدەست بھێنێ، ناوی ناسراوی ئەو ئاناندی بوو. دواتر لە درامای Pyaar tune kya kiya (ئەوین، ئێوەچ دەکەن) (وەرزی١)دەرکەوت. ئەو لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی Jhalak Dikhhla Jaa (وەرزی٥) بەشداری کردبوو بەڵام دواتر لە نێوەیدا بە ھۆی نەخۆشینەوە بەجێی ھێشت.

پراتیوشا بانەرجی