پاڵەوانێتی گەردوونەکان (دراگۆن بۆڵ سووپەر)

پاڵەوانێتی گەردوونەکان یان پاڵەوانێتی ھێز بریتییە لە یەکێک لە ڕووداوەکانی ئەنیمێ و مانگای دراگۆن بۆڵ سووپەر، و لە لایەن ئاکیرا توریاماوە دروست کراوە. بۆ یەکەم جار لەسەر زاری زێن - ئۆ ساما باسکرا، ئەمەش دوای بەو پاڵەوانێتییەی کە بە ھۆی شەڕێکەوە لە لایەن خوای لەناوبردنی گەردوونی ٦ و ٧ بیروس و چامپاوە ڕێکخرا. ھەر کەسێک پاڵەوانێتێکە بباتەوە بە تۆپەکانی دراگۆن بۆڵ سووپەر خەڵات دەکرێت و گەردوونەکەشی لە سڕینەوە ڕزگاری دەبێت.

ئامادەبوون بۆ پاڵەوانێتێکە دەستکاری

ئامادەبوون بۆ پاڵەوانێتێکە لە ڕێگەی دروستکردنی پاڵەوانێتییەکی بچووککراوە لە نێوان گەردوونی حەوت و نۆدا بۆ نمایشکردن لە بەردەم زێن - ئۆ سامای داھاتووی کرا، و لە ھەر گەردوونێک لەو دووانە سێ جەنگاوەر بانگێش کرا، ھەر بۆیە لە گردوونی حەوت گۆکو و بوو و گۆھان چوون، و لە گەردوونی نۆ بیرگامۆ باسڵ و لافیندەر کە پێیان دەوترێت سیانەی مەترسیدار چوون.

یاساکان دەستکاری

یاسا ھێماییەکان بۆ پاڵەوانێتی ھێز دانرا بەڵام یاسای سەرەکی و تەنھا ویست و حەزی زێن - ئۆ سامایە، لە یاساکانی پاڵەوانێتێکە بەکارنەھێنانی ھیچ ئامێرێکی چاکبوونەوە یان چارەسەرکردن بێجگە لە توانا تایبەتەکانی جەنگاوەرەکان، ھەروەھا بەکارھێنانی چەک ئەگەر بەێک لە جەستە نەبێت قەدەغەیە.

دەستپێکی پاڵەوانێتێکە دەستکاری

فریشتەی گەورە (دایشینکان) ھەڵسا بە دروستکردنی گەردوونێکی تەواو لە بۆشایی ئەمەش لە پێناو دەربڕینی ھێزی تەواوی جەنگاوەرەکان، وە گۆڕەپانێکی شەڕی تێدا دروست کرد، و فەرمانی بە خواکانی لەناوبردن کرد دە جەنگاوەر لە پێناو بەژداری کردن لە پاڵەوانێتێکەدا کۆ بکەنەوە و گەردوونە دۆڕاوەکانیش بە دەستی زێن - ئۆ ساما دەسڕێتەوە.

گەردوونە بەژداربووەکان دەستکاری

چوار گەردوون لە دوانزە گەردوونەکە لابران، کە بریتین لە گەردوونەکانی یەک و پێنچ و ھەشت و دوازدە، ئەمەش لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان تێیدا ھێزەکانیان بە زیاتر لە ٧/١٠ دادەنرێت.

گەردوونە بەژداربووەکان ھەشت گەردوونن و لە ھەر گەردوونێک دە جەنگاوەر ھاتووە:

  1. گەردوونی دوو: رێبریان - کاکۆنسا - - رۆزی - فیکاڵ - جەیمس...
  2. گەردوونی سێ: نیگریشی - ناریراما - بریشو - بیارا - بابارۆنی - ماجی کایۆ - کاتۆبیسرا - بانشیا - بوراریتا - کواتسۆکای.
  3. گەردوونی چوار: دامۆن - گانۆس - نینک - شوسا - ماجورا - کاوای - دارکوری - مونا - شانتسا...
  4. گەردوونی شەش: ھیت - کابا - کالێ - کالفیلا - فرۆست - ماجیتا - بۆتامۆ - ساونیرۆ - بیرینا - دکتۆر رۆتا.
  5. گەردوونی حەوت: سۆن گۆکو - ڤێجیتا - گۆھان - موتێن رۆشی - کریلین - فریزەر - پیکۆلۆ - تێنشینھان - ڕۆبۆتی ژمارە ١٧ - ڕۆبۆتی ژمارە ١٨.
  6. گەردوونی نۆ: بێرگامۆ - باسێڵ - لافیندەر - ھیسۆب - سورێڵ - شابڵ - ئۆریگانۆ - ھۆپ - کومفرای - روسڵ.
  7. گەردوونی دە: موریشیم - لیلیبۆ - نابابا - جیوم - مورسیام - میسیۆب - جیراسین - ئۆبنی - زیرکرو - لیباڵت.
  8. گەردوونی یازدە: جێرێن - تۆپۆ - دیسپۆ - کانشی - کاسیراڵ - توپەر - زویری - کۆکۆت - کیتۆڵ - پۆن.

کۆتایی پاڵەوانێتێکە دەستکاری

گەردوونی حەوتەم پاڵەوانێتێکەی بردەوە و بەمەش تۆپەکانی سووپەر دراگۆن بۆڵیان بردەوە و پێی داوای گەڕانەوەی گەردوونەکانی کرەوە. کۆتا کەس کە لە گۆڕەپانەکەدا مایەوە "ڕۆبۆتی ژمارە ۱۷" بوو، ئەمەش دوای ئەوەی فریزەر و گۆکو جێرێنیان لەگەڵ خۆیان دەرکرد، پاشان تۆپەکانی دراگۆن بۆڵ دەردەکەوێت و داوای زیندووکردنەوەی ھەموو گەردوونە سڕدراوەکانی لێ کرد. پاشان گۆکو و ھاوڕێکانی بۆ زەوی دەگەڕێنەوە و نیشانەی دەسپێکردنی داستانێکی نوێ ... پاشان ئەنیمێکە کۆتایی دەبێت.

ئەمانەش ببینە دەستکاری