پاکستان لە ئۆڵۆمپیاد

پاکستان بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کردووە، جگە لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٨٠ بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە. ھەروەھا ساڵی ٢٠١٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کردووە. وەرزشوانانی پاکستان دە مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێناوە کە ھەموویان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوون. ھەڵبژاردەی ھۆکی پیاوانی پاکستان لە ٩ خولدا بەشداریان کردووە لە نێوان ساڵانی ١٩٥٦ بۆ ١٩٩٢ ھەشت مەدالیای بەدەستھێنا، (٣ زێڕ و ٣ زیو، ٢بڕۆنز). لێژنەی ئۆڵۆمپیادی پاکستان لە ساڵی ١٩٤٨ دروست کراوە، لە کاتێکدا دەستەی وەرزشی پاکستان لە ساڵی ١٩٦٢ دامەزراوە. لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ لە تۆکیۆ، ئەرشەد نەدیم بووە یەکەم وەرزشکاری پاکستانی کە لە ئۆڵۆمپیادەکەدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی ڕم ھاوێشت لە گۆڕەپان و مەیدان.

سەرچاوەکان دەستکاری