پانزەرفاوست ٣ (مووشەکی دژەتانک)

پانزەرفاوست ٣ بە(ئینگلیزی: Panzerfaust 3) مووشەکێکی دژەتانکی جەنگی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیای ڕۆژئاوایە. چەکێکی خێرای مۆدێڕنی دژەتانکە کە گەڕانەوە و تەکانی کەمی ھەیە (recoilless) و زۆر ئاسان بەکار دەبرێت. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٨ تا ١٩٨٥ گەشەی پێ درا و لە ساڵی ١٩٩٢ دا چووەتە نێو خزمەتی سەربازی.

وێنەی مووشەکی پانزەرفاوست ٣

بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٣ دا لە لایەن وڵاتی ئاڵمانی ڕۆژاوا داواکارییەک بۆ چەکێکی لەو جۆرە ئاراستە کرا بۆ ئەوەی بتوانن تانک و زرێپۆشەکانی ئەو سەردەمەی یەکیەتی سۆڤیەتی پێ لەناوبەرن.

بەشەکان دەستکاری

دژەتانکەکە لە چەند بەش پێک ھاتوە. بەشی لوولەی ھاویشتن کە موشەکێکی تێ دەخرێت، و بەشی بینین و تەقاندن.

مووشەکەکە سەرێکی تیژی ھەیە و بە مادەی Amatol/Syndril پڕ کراوە، لەو دواوەش جوڵێنەرێکی ھەیە.

دژەتانکی Panzerfaust 3 لە شوێنی بەسراو و تەنگیشەوە بەکاردەھێنرێت، چونکە لە دواوە ئاگرێکی وەھای لێنابێتەوە. بنی لوولەکەی بە پلاستیکی وردکراو پڕ کراوەتەوە، بەم جۆرە کاریگەرییەکانی لەسەر ئەو کەسەی بەکاریدەبات دەگەیەنێتە کەمترین ئاست.

بزوێنەری مووشەکی ئەم دژەتانکە لە نێو لوولەکەی دا لە دوای تەقاندنی لە لایەن ئەو سەربازەی ئیشی پێدەکات دادەگیرسێت، دوای ئەوەی تۆزێک دوور کەوتەوە و چووە مەودایەکی بێ‌ئازارەوە، ماتۆڕەکەی گڕی تێ پەردەبێت و دەگاتە زۆرترین خێرایی. مووشەکی ئەم دژەتانکە فیوزێکی (fuse) ناوخۆیی ھەیە کە بۆ ئەمنی چەکەکە بەکاردێت، بە ھۆی ئەم فیوزەوە مووشەکەکە قەت ناتەقێتەوە مەگەر ئەوەی کە لانیکەم 5 مەتر لە خاوەنەکەی دوور بێت. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە جبەخانەی دەوروبەر و ھێزەکانی دەوروبەری خۆی مەترسییان لەسەر نەبێت.

دوایین مۆدێلی ئەم دژەتانکە کە بە ناوی PzF 3-IT-600 دەناسرێت، سیستەمێکی کۆمپیۆتەری ئامانجگرتن (نیشانەگرتن) و بینینی ھەیە و دەتوانێت لە مەودای 600 مەتریەوە ئامانجەکانی بپێکێت. و تا قوڵایی 70 سانتیمەتر زرێ کون بکات.

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

  • جۆری چەک : ڕاکت ھاوێژی دژەتانک
  • وڵات : ئاڵمان
  • چونە ناو خزمەت : 1992
  • کۆمپانیا : Dynamit Nobel AG
  • نرخ : 9994 دۆلار بۆ مودێلی ستاندارد – 11108 دۆلار بۆ مودێلێک کە سیستەمی کۆمپیۆتەری ھەیە
  • کێش : 13 کیلۆگرام بۆ موشەک – 2.3 کیلۆگرام بە خاڵی
  • درێژی : 950 م‌م
  • کالیبەر : 60 م‌م بۆ لوولە – 110 م‌م بۆ موشەک

بەکارهێنان دەستکاری

کوردستان دەستکاری

نوێترین مۆدێلی ئەم دژەتانکە سیستەمێکی کۆمپیۆتەری مەودا دۆزینەوەی ھەیە بە ناوی (Dynarange) کە دووری ئامانجەکان پیشان دەدات و دەتوانێت ئەو زرێپۆشانەش کە لە حاڵی جوڵینەوەن بپێکێت. شتێکی سووکە و ئاسان هاتوچۆی پێدەکرێت، زۆر جاریش لە مەیدانەکانی شەڕدا سەلماندویە کە باوەڕپێکراوە. کوردستان ٢٠٠ دانە لەم چەکەی کڕیوە.

ڕکابەرەکان دەستکاری

نموونەی ڕکابەری ئەم چەکە لە لایەن کۆمپانیاکانی ترەوە :

  • Shershen
  • Nemesis
  • Javelin
  • Milan
  • ERYX
  • Spike
  • FGM-172 SRAW
  • METIS-M

پەراوێزەکان دەستکاری