پاساو[١] جۆرێک بەرەڤانییە لە دۆسیەکاندا بەم شێوەیە کە کەسی داوالەسەر کە دەستی چووە بە تاواندا بانگەشە دەکا تووشی تاوان ھاتنی بە قازانجی کۆمەڵگا یان بۆ پشتیوانی لە مافێکی زۆر گرنگ (کە لە ناڕەوابوونی تاوانەکە قورسترە) بووە و، بەم بۆنەوە ھەڵە و ناڕەوای نەکردووە. بۆ نموونە، مرۆڤ کوشتن تاوانە، بەڵام ئەگەر کوشتنەکە بۆ پاراستنی خۆ بووبێ، ئەوە ئیتر تاوان نییە. پاساو و بیانوو لێک جیاوازن. پێچەوانەی پاساو، بیانوو ئەو شێوە بەرەڤانییەیە کە حاشا لە تاوانەکە ناکا، بەڵکوو ئەوە دەسنیشان دەکا کە گەرچی تاوانەکە کراوە و لە باری کۆمەڵایەتیشەوە نەخوازراوە، بەڵام سزادانی تۆمەتبارەکە لەگەڵ ئەخلاقدا ناگونجێ، چونکە بۆ نموونە، شێتە، یا مناڵە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ تاڵەبانی, نووری (2013). فەرھەنگی قانوونی. ھەولێر: ئەکادیمیای کوردی.
  2. ^ "Justification (jurisprudence)", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-03-13, retrieved 2021-01-10