بژاردن (ئابوور)

(لە پارەدانەوە ڕەوانە کراوە)

لە مامەڵەدا، بژاردن یا پارەدان ئەوەیە کە لایەنێک (بۆ وێنە کەسێک یا کۆمپانیایەک) لە جێی شتومەکێک کە پێی دراوە یا کارێک کە بۆی کراوە، بە ویستی خۆی پارە یا شتی بایەخداری تر بدا بە لایەنی بەرامبەری. ئەو لایەنەی نرخەکە ئەبژێرێ و ئەیدا «ببژێژ» یا «پارەدەر» و، ئەو لایەنەی پارەکە وەرئەگرێ «بۆبژێردراو» یا «پارەوەرگر»ی پێ ئەڵێن.

بژاردن دەتوانێ بە چەند میتۆدێک جێبەجێ ببێ، بۆ وێنە:

  • بە گواستنەوەی ھەر شتێکی بەبایەخ، وەک پشکی سەرمایە، یا بە شت بە شت گۆڕینەوە.

بە شێوەیەکی گشتی، پارەوەرگر کەیفی خۆیەتی کامە میتۆد قەبووڵ بکا، بەڵام، لەو لاوە، پارەدەر بە پێی یاسا ناچارە پارەی یاساییی وڵاتەکە قەبووڵ بکا، یانی ئەوە قەبووڵ بکا پارەکە بەبایەخە. بژاردن زۆرتر بە دراوی خۆماڵیی لایەنی پارەوەرگرەوە دەکرێ، مەگەر ئەوەی کە ھەر دوو لا لەسەر شێوازێکی تر ڕێک بکەون. بژاردن بە دراوی دیکە جگە لە دراوی وڵاتەکە، مامەڵەیەکی تریشی بە دواوە دەبێ بۆ گۆڕینەوەی دراوەکە. پارەوەرگر ڕەنگە بە قەرزیش کار بکا، یا بەو مەرجەی کە پارەدەر دەسبەجێ بیبژێرێ و بە نەخت بیدا، بڕێ لە نرخەکە دابشکێنێ. بە پێچەوانەشەوە، ئەتوانێ بە بۆنەیەکەوە بڕێ نرخەکە زیادتر بکا، بۆ وێنە لەبەر ئەوەی پارەکە درەنگ دەستی ئەگرێ یا لەبەر ئەوەی پارەدەر بۆ بژاردن فڵانە کرێدیت کارت بە کار دێنێ.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Payment", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-12-05, retrieved 2023-01-02