پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان
پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان یان پارتیا ئازادی و دەموکراسییا ئێزدیان ناسراو بە پادێ (بە کوردیی کرمانجی: Partiya Azadî û Demokrasiya Êzidiyan, PADÊ، بە ئینگلیزی: Êzidî Freedom and Democracy Party) حیزبێکی سیاسییە کە لە لایەن چالاکوانانی سیاسیی ئێزیدی دامەزراوە و لە کۆمەڵگای ئێزیدییان لە کوردستانی عێراق بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاکی دەکات. پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزراوەتەوە.[١]
پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان Partiya Azadî û Demokrasiya Êzidiyan, PADÊ | |
---|---|
ھاوسەرۆکەکان | زارا سەلمان و عومەر ساڵح |
دامەزراندن | ٢٠١٦ |
پێشینە | تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی (تەڤدا) |
ئەم حیزبە ھەتا ساڵی ٢٠١٦ بە ناوی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی (تەڤدا) خەریکی چالاکی بوو. لە کۆنفرانسی شەشەمی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە حوزەیرانی ٢٠١٦ بڕیار درا کە ئەم ڕێکخراوە ببێت بە حیزبێکی سیاسی و بەشداری سیاسەتت فەرمی لە عێراق بێت.[١]
ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە حکۆمەتی عێراق پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکانی وەکوو حیزبێکی فەرمی و یاسایی ناساندووەتەوە.[١]
عومەر ساڵح و زارا سەلمان ھاوسەرۆکەکانی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکانن.[٢]
کۆنگرەکان
دەستکارییەکەمین کۆنگرەی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکان بەدوای فەرمی ناسین لە لایەن حکۆمەتی عێراق لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧ لە شنگال بە امادەبوونی ١٥٠ نوێنەر بەڕێوەچوو.[٣]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکان (پادێ) بە فەرمی ناسیندرا (بە ئینگلیزی)، نووسراو لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
- ^ ھەواڵنێریی کوردپرێس: سەردانی شاندەکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە شنگال: بۆ پاڵپشتی لە ئیوە ڕاوەستاوین (بە فارسی)، نووسراو لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٢.
- ^ ڕۆژنیوز: کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکان (پادێ) دەستیپێکرد (بە کوردیی کرمانجی)، نووسراو لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٧؛ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.