وەیسە گوندێکی شارستانی مەریوانە. خەڵکی وەیسە بە شێوەزاری سۆرانی قسە دەکەن. ژمارەی دانیشتوانی لە ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦دا ٨٢٥ کەس لە ١٨٠ بنەماڵەدا بووە. وە هەروەها سەبارەت بەناوی گوندی وەیسە چەندین بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام نزیک ترین بووچۆنیان لە ڕاستییەوە ئەوەیە کە لەناوی ئاغاوەیسی کوڕی محەمەدی کوڕی مورادوەیس کە ناسراو بووە بە ئاغاوەیسی گەورە ناونراوە.