وەن (ھونەرمەندی مانگا)

مانگاکایەکی ژاپۆنییە

وەن بریتییە لە نازناوی ھونەرمەندێکی مانگای ژاپۆنی. کە لە ڕێگەی مانگایەکی وێب کۆمیکس وەن پەنچ مان بەناوبانگ بوو، کە دواتر لە لایەن ھونەرمەند یوسوکێ موراتاوە کێشرایەوە.[١][٢] وەن زنجیرەی وەن پەنچ مانی لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی بێ بڵاوکەرەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە، لە دواتردا زنجیرەکە لە چاپێکی نوێدا لەسەر ئینتەرنێت لە ڕێگەی ھەفتانەی یۆنگ جەمپ بڵاوکرایەوە. زنجیرەکەی تری، مۆب سایکۆ ۱۰۰ کە لە ڕێگەی ھەفتانەی شۆنن سەندەی کە پێی دەوترێت ئۆرا سەندەی بڵاو دەکرێتەوە.[٣]

لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱٥دا، ماڵپەڕەکەی لەەر ئینتەرنێت ۱۰۰.۰۰۰ سەردانی ڕۆژانەی بەدەستھێنا، و بۆ کۆی سەرانەکانیش ئەوا زیاتر لە ۷۰ میلیۆنی بەدەستھێنا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • Original One Punch Man – لە ماڵپەڕی تایبەتی وەن
  • Remade One Punch Man – لە لەبەرگرتنەوە ئەلیکترۆنییەکەی یۆنگ جەمپ
  • Mob Psycho 100 – لە لەبەرگرتنەوە ئەلیکترۆنییەکەی ھەفتانەی شۆنن سەندەی