وەرمەز
وەرمەز، ورمز، ھورموز یان ئەھورامەزدا (بە ئەوێستایی: 𐬨𐬀𐬰𐬛𐬁 𐬀𐬵𐬎𐬭𐬀)[١] خوای ئایینی زەردەشتییە. ئەھورا بەمانای سەرۆک و مەزدا بەمانای حیکمەتە. لەدیدی زەردەشتییەکان ئەھورامەزدا خوایە و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. واتە شەیتان کە ئیشی خراپە و شەڕە، ئەھورامەزدا خوای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە. ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانە مایەی تاریکی ودەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئەھورامەزدان، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.
لە کتێبی سەرەنجامدەستکاری
لە کەڵتووری مێژوویی کورددا بە ئەھورامەزدا وەرمەز وتراوە. یەکێک لە ھۆزە کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناوی وەرمەزیارە کە بە واتای پەیرەوی ئەھورامەزدایە. لە کتێبی سەرەنجام لە کەلامی دەورەی بەھلوولدا، بابا نجووم ناو لە وەرمەز دەھێنێت و دەڵێت:
زروان بیانێ، زروان بیانێ
نە دەورەی وەرین زروان بیانی
ئەھری و وەرمەز یاران دیانی
کاڵای خاس یار ئەو دەم شیانێ[٢]
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "Ahura Mazda". Merriam-webster.com. Retrieved 2016-01-11.
{{cite web}}
: Text "Definition of Ahura Mazda by Merriam-Webster" ignored (help) - ^ دەورەی بەھلوول، لە سەرەنجام: سەرجەمی کەلامی یارسان، لێکۆڵێنەوە و نووسینی تەیب تاھێری، ساغکردنی کەلامەکان: مامۆستا سورۆش و کۆمەڵێک لە سەیدەکانی یارسان، ھەولێر: چاپخانەی ئاراس، چاپی یەکەم: ٢٠٠٧؛ پ ١٦.
ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |