ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/ناوی ماڵپەڕ

ناوی ئەم ماڵپەڕە ئێستا ئەمەتە: Wikipedia .داوای گۆڕینی ناوی ئەم ماڵپەڕەم کردووە بۆ «ویکیپیدیا»: بەستەر. تکایە بیروڕای خۆتان لێرە دەربڕن، سوپاس. ئاسۆ ٠٤:١١, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

پێشنییارەکان ئەمانەن:

  • ویکیپیدیا
  • ویکی‌پێدیا
  • ویکیپێدیا
  • ویکیپەدیا

پێشنییارەکان بۆ وەرگێڕانی دەقی The Free Encyclopedia

  • زانستنامەی ئازاد
  • زانستنامەی کراوه
  • زانیارینامەی ئازاد
  • زانیارینامەی کراوه

دەنگەکان

  • ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد - خوێندنەوەی ئینگلیزییەکەی کە زۆر بە کوردیش نزیکترە ئەمەیە. ئازاد مانایەکی بەرینتری ھەیە. کراوە ئەو مانا نادات. کراوە بۆ Open باشە لە Opensource دا ئاسۆ ٠٩:٣٩, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)
  • ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد - ئه‌مه‌ دروستتره‌. زانیاریی جیاوازه‌ له‌ زانست. پیدیاکان شتێکی زانستین واته‌ هه‌نبانه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ زانیارییه‌ک نین. ویکیپێدیا ته‌نها جێگه‌ی زانیارییه‌که‌ که‌ زانستی بێت.--Cyrus abdi ١٧:١٥, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)
  • وكیپێدیا، زانیارینامه‌ی ئازاد - ئه‌مه‌ دروستتره‌. زانیارینامه‌ نازناوێكه‌ هه‌موو بابه‌ته‌كان له‌خۆده‌گرێت. ده‌كرێت له‌بری ئازاد وشه‌ی "سه‌ربه‌ست"، واته‌ "ویكیپێدیای سه‌ربه‌ست"یش پێشنیاربكرێت و به‌هه‌ڵه‌ی نابینم. منیش له‌گه‌ڵ "كراوه‌"دا نیم. --ئاراس نوری ١٠:٠٦, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)
  • ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد - تماشای فەرهەنگی ئاکسفۆردم کرد، ...پیــدیا دەخوێندرێتەوە نەک ...پێــدیا. من هەڵە بووم /: .دەتوانن سەیری ئەم ماڵپەڕەش بکەن و گوێ بگرن لە چۆنیەتیی دەربڕینی وشەی: encyclopedia: [١]. یان هەر ئەم Wiktionaryیەی خۆمان: [٢]. هەروەها فەرهەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان وشەی زانستنامەی، وەکوو یەکەم وشە لە بەرامبەر وشەی 'دانشنامە' و 'دایره المعارف'ی فارسییەوە داناوە و زانیارینامەشی قەت نەنووسیوە. سەبارەت بە 'ئازاد' یان 'کراوە': ویکیپیدیای فەرانسەیی و ئێسپانیایی، وشەی libre یان نووسیوە کە بە مانای ئازادە (لیبێڕاڵیش لەوەوە گیراوە). ویکیپیدیای ئیتالیاییش هەر وشەیەکی نزیکی libreی بە کار بردووە. ئاڵمانیش وشەی freie داناوە کە دیارە هەر ئەو Freeەی ئینگلیسیە. تەنیا ویکیپیدیای تورکیی ئازەربایجانی وشەی 'ئاچیغ'ی داناوە کە بە مانای کراوەیە. کەوابوو منیش ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد پەسەند دەکەم. User:Aza
  • ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد - Aza هیچی بۆ وتن نەهێشتەوە، کەوایە ڕای منیش هەر ئە‌وە‌یە‌ .

ئەوەی لەم بۆچوونە نووسراوە سەبارەت بە گۆڕینی "wikipedia, the free encyclopedia" لەوانەیە بە هەڵە لەیەک تێگەیشتبێتن.User:marmzok

  • منیش هەر ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد. Aza هەجی بۆ وتن نەهێشتەوە. Ferhad y
  • من زانیارینامەى ئازاد ــم پێ درووستە، چوونکە ویکیپێدیا خۆى ئینسایکلۆپیدیایە، ئینسایکلۆپێدیاش واتا زانیارینامە.

--Broosk ٠١:٣١, ١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

  • من داوای نوێکردنەوەی دەنگدان ئەکەم بۆ ناوی ماڵپەڕ چونکە ناوەکە هەڵەیە.ناوەکە ئەبێ زانیارینامەی ئازاد بێت.چونکە ئیمە زانیاری ئەنووسین نەک زانست!.--barham ١٨:٤٩, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • بەداخەوە ئەو کاتە لێرە نەبووم، منیش هەست ئەکەم زانستنامە زۆر هەڵەیە. چونکە ناکرێت باسکردنی ژیانی هونەرمەند، ناودارێک یان نووسینی مێژووی ڕۆژ و ساڵەکان بە زانست لەقەڵەم بدرێت! تازە بڕیاری لێ دراوە، دەستتان خۆش، تەنها حەزم کرد ڕای خۆم بنووسم. --Ara Qadir ١٩:٥٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • کاک ئارا بڕیارەکە کۆتایی نیە ئێستاش ئەتوانین ناوی بگۆڕین وەک چۆن کاک ئاسۆ نووسیویەتی.لەبەر ئەوە ئێستا ئەبێ ئەم دەرگایە بکرێتەوە بۆ گفتوگۆی زیاتر.وچاککردنی هەڵەکە ئێستا باشترە نەک دوای نووسینی چەند هەزار وتارێک کە بەشێکی زۆریان ناوی زانستنامەی تیادابێ.بەڵێ بۆ ویکیپیدیا زانیارینامەی ئازاد.--٢١:٥٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC) user:barham
پەلەی ئێمە لەو کاتەدا زۆرتر بۆ ناوی ماڵپەڕ «ویکیپیدیا» بوو. تکایە ئێستا لە پرسی ناوی وتاری زانستنامە بەشداری بکەن.سوپاس --ئاسۆ ١٢:٣٤, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

ئاکام (Result)

ئاکام: بەو ھۆکارانە کە Aza ڕوونی کردەوە و ھەروەھا ئەو ھۆکارەکەی کاک Cyrus abdi (کە وەرگێڕێکی کارزانی ئینگلیزییە) وتی، ئاکامی ئەم پرسە گشتییە بە ٥ دەنگەوە لە کۆی ٦ دەنگ دا بوو بە:

ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازاد

بە داخەوە ناکرێ ئەوەندە چاوەڕوانی دەنگەکانی تر بین چونکوو ئەم کێشە ئەبوا زوو چارەسەر دەکرا. لە داھاتوو ئەگەر کۆمەڵێک دژ بەم بڕیارە بوون دەتوانن دیسان ئەم پرسە بێننەوە پێش. ئاسۆ ٠٧:٤٩, ٢٠ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)