ویکیپیدیا:ویکی-پارێزەری

وێنەی بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا کە سیاسەت و ڕێساکان بەھەڵە بەکاردێنێت

ویکی-پارێزەری مەبەست لەوەیە سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بەکاربێنی و ڕاھێنانی لەسەر بکەیت بۆ مەبەستێکی تایبەت کە خزمەت بە ویکیپیدیا ناکات.

دەکرێت ئەم پێناسانەی لە خوارەوە نوسرابن باس لە نیشانەکانی ویکیپارێزەری بکەن:

  • بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکان بۆ بردنەوەی گفتوگۆ و دەمەقاڵێ، یان وا بکەیت کارێک لە ویکپیدیا بە خواست و ویستی تۆ بڕوات بەرێوە.
  • بەکارھێنانی یاساکانی ویکیپیدیا و نوێنەری کردنی سیاسەت و ڕێساکان بە شێوەیەکی ھەڵە کە دوورە لە ئامانجی سەرەکی یاساکان و ھۆکاری دروستبوونیان.
  • سەپاندنی سیاسەت و ڕێسکان لەجیاتی ناساندنیان و ھەوڵدان لە ڕێگەیانەوە بۆ گەیشتن بە خاڵێک و باشترکردنی کۆمەڵگاکە. وەک (بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکان وەکوو ھەڕەشە بۆ ناچارکردنی بەکارھێنەرانی کۆمەڵگاکە کە بە ویستو خواستی تۆ بجولێنەوە، بە تایبەت بەکارھێنەرە نوێیەکان کە تازەن و نازانن ئێرە چۆن کاردەکات)
  • بەکارھێنانی یاساکان بۆ ھەر مەبەستێک جیا لە خزمەتکردنی پڕۆژە وەک یاری کردن بە سیستم سەیر دەکرێت.

پێناسەکە نموونەی تریشی ھەیە وەک (بەکارھێنەرێک دەچێتە ناو وتووێژێک سیاسەت و ڕێساکان بەکاردینێت بۆ بەرگریکردن لە بەکارھێنەرێک و لێدانی بەکارھێنەرێکی تر لەجیاتی ئەوەی چارەسەری ناکۆکییەکان بکات.

ئامانج لە بەکارھێنانی یاساکانی ویکیپیدیا بریتییە لە باشترکردن و پەرەپێدانی بارودۆخەکانی ناوەوەی کۆمەڵگاکە، یاساکان بۆ ئەو ئامانجە دروستبوون، ئەگەر بەسوود نەبوون ئەوە پشتگوێ دەخرێن، ھەر بۆ نموونە یاسای سێجار گەڕاندنەوە بۆ ئەوە بەکاردێت تا شەڕە دەستکاری لە شوێنێکی ویکیپیدیا ڕابگرێت و بارودۆخەکان ئارام بکاتەوە.

ماناداری و بەکارھێنان دەستکاری

سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بۆ ئەوە دروستبوون کە لە ڕێگەیانەوە بتوانین بگەین بە ئەنجامێک و خاڵێکی ھاوبەش، یاساکانی ویکیپیدیا بۆ ئەوە نییە پێت بڵێیت پێویستە چۆن بجولێیتەوە یان چی بکەیت یان چۆنییەتی دەرکردنی بڕیارێکی باش، سیاسەت و ڕێساکان یارمەتیمان دەدەن وەک تووڵێک بۆ ئەوەی بتوانین بڕیارێکی باش لەسەر باروودۆخەکان بدەین، لەھەنێک بارودۆخیشدا کە یارمەتیدەر نابن پشتگوێ دەخرێن، ئەوە تەنھا گەر بە ئاشکرا زانرا یارمەتیدەر نابن، بەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکان و سەپاندنیان لەجیاتی شیکردنەوەیان، جووڵانەوەی تووند لەگەڵ بەکارھێنەران بەبەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکان، بەکارھێنانی ئەو شارەزایەی لە ماوەی ڕابردوو پەیدات کردووە لێرە بۆ ئەوەی وا لە کەسێک بکەیت بە ویست و خواستی تۆ بجوڵێتەوە، یان ھەڕەشەی لێ بکەیت و بیترسێنی و تووشی سترێسی و شڵەژانی بکەیت لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا، یان بەبەکارھێنانی سیاسەت و ڕێساکان وا لە کۆمەڵە گرووپێکی بەکارھێنەران بکەی پشتگیریت بکەن بۆ دژایەتی دەڕبرین بەرامبەر بە کردار و ئامرازێکی شیاوی ویکیپیدیا ئەوە ویکی-پارێزەرییە و لە ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە لادەدات خزمەتی پڕۆژەکە ناکات بەکارھێنەران دووردەخاتەوە لە پڕۆژەکە و کۆمەڵگاکە دەشێوێنێت، ئەم کردارانەش قەدەغەیە.

سیاسەت و ڕێساکان دەستکاری

سیاسەت و ڕێسکانی ویکیپیدیا بەشێوەیەکی بنەڕەتی پەیڕەو دەکرین بۆ ڕاگرتنی پڕۆژە بە سەلامەتی، ئارامی، دووربوون لەھەر حاڵەتێک کە نەخوازراوە، بۆ نموونە بۆ وتارەکان ڕێسای بایەخداری، ئاماژە بە سەرچاوە، بێلایەنی ڕوانگە گرنگە وتارێکی ئینسایکڵۆپیدیایی دروست بێت، بۆ بەکارھێنەران سیاسەت و ڕێسای شارستانییەت، یەکدەنگی، سیاسەتی دەستکاریکردن، لێکدانەوەت باش بێت گرنگە لەکاتی مامەڵەکردن لەناوەوەی ویکیپیدیا، و چەندین یاسای تریش کە لە بارودۆخی تایبەت بەکاردەھێنرێت ڕێگڕی کردن لە دروستبوونی پشێوی و حاڵەتی نەخوازراو لە ویکیپیدیا ئەوانیش (شەڕە دەستکاری) بۆ ئارامکردنەوەی پشێوی لەناو وتارێک (چارەسەرکردنی ناکۆکی) بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی کە دروستبوون، (خراپکاری) بۆ شیکردنەوە و پاراستن لە خراپکاری لەناو کۆمەڵگا، لەمەش زیاتر بەڕێوەبەران کار بە سیاسەتی سڕینەوە و سیاسەتی بەربەستن، سیاسەتی بانکردن، سیاسەتی پاراستنی پەڕە دەکەن بۆ کردارە بەرێوەبەرایەتییەکانیان و پاراستن و ڕێکخستنەوە ویکیپیدیا لەھەر حاڵەتێکی نەگوونجاو، بڕوانە ئێرە بۆ سەیرکردنی تەواوی سیاسەت ڕێساکان

ئەمانەش ببینە دەستکاری