پێشووتر٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤٢٠١٥٢٠١٦٢٠١٧٢٠١٨٢٠١٩٢٠٢٠٢٠٢١٢٠٢٢٢٠٢٣٢٠٢٤

ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ٢٠٢٢
ئەم پەڕەیە ھەموو ئەو وتارانە لەخۆدەگرێت کە مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ھەڵبژێردراون.


کانوونی دووەم دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/کانوونی دووەم

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/شوبات

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئازار

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/نیسان

 

سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.

سەردەشت لە قەراغی کێوی گردەسوور، لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە نزیکی سەرچاوەیەکی ئاوی ھەڵکەوتووە. بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوە و ئاوی جووتیاریی شار لەو سەرچاوەیە دابین دەبێت کە ئاوەکەی لە کێوی گردەسوور و کێوە سنوورییەکانەوە دێتە خوار. سەردەشت خاوەنی ژینگە و سروشتێکی بەرچاوە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە نازناوی بەھەشتی کوردستانی پێبدرێت. ئەو شارە بە کەشوھەوایەکی تاڕادەیەک سارد و فێنک، لە درێژەی ساڵدا بەفر و بارانبارینێکی زۆر دەیگرێتەوە و زۆر جاران لە ڕیزی یەکەمی بارینی پارێزگادا جێ دەگرێت. سەردەشت خاوەنی مێژووێکی کۆن و دێرینە کە کۆنترین ئاسەواری دۆزراو لەو شارە، مێژووکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ئەو شارە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. شاری سەردەشت کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژاوای بانە و باشووری ڕۆژاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. شاری سەردەشت ١٢٠ کیلۆمەتر لە مەھاباد، ٢٢٥ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٧٤٠ کیلۆمەتر لە تاران، ١٨٩ کیلۆمەتر لە ھەولێر و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە.

سەردەشت سەرەتا وەکوو ناوەندی ناوچەی سەردەشت بەشێک لە شارستانی مەھاباد بوو، بەڵام دواتر بەھۆی ھەندێک بواری سیاسی و سەربازییەوە لە ساڵی ١٩٤٣ و ھاوکات لەگەڵ جەنگی جیھانیی دووەم، چووە ناو سنوورەکانی شارستانی سنە لە پارێزگای کوردستان. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا، ناوچەی سەردەشت لە شارستانی سنە جیا کرایەوە و خۆی بووە شارستانێکی سەربەخۆ کە ناوەندەکەی ھەتا ئێستا شاری سەردەشتە.
خوێندنەوەی زیاتر...



حوزەیران دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/حوزەیران

تەممووز دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/تەممووز

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئاب

ئەیلوول دەستکاری

 

ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی (T-H-C)، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی) (C-B-D). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)، سرەوتبوون، و زیادبوونی ئیشتیا. کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت. دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت. ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز. پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە. کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛ کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان. کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.

ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ. ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا، ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.
خوێندنەوەی زیاتر...


تشرینی یەکەم دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/تشرینی یەکەم

تشرینی دووەم دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/تشرینی دووەم

کانوونی یەکەم دەستکاری

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/کانوونی یەکەم