پێشووتر٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤٢٠١٥٢٠١٦٢٠١٧٢٠١٨٢٠١٩٢٠٢٠٢٠٢١٢٠٢٢٢٠٢٣٢٠٢٤

ئەرشیڤی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ٢٠١٨
ئەم پەڕەیە ھەموو ئەو وتارانە لەخۆدەگرێت کە مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک بۆ ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردراون.


کانوونی دووەم دەستکاری

 

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ. ئەم مانگایە بەردەوام بوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن تیراژ. لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ مانگای لێکۆڵەر کۆنان گەیشتە ١٠٠٠ بەش. مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن، و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی و کەناڵی یۆمیوری و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.

زجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ۹۳۰ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت. ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لەو کاتەی فیلمەکان نمایش دەکرێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت. بەشێوەیەکی گشتی، ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک دۆخدا ستۆدیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پەخش دەکات، کە بە (زنجیرەی تایبەت) ناسراون. ئەم زنجیرانە پێکھاتوون لە زنجیرەی تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان، بەڵام درێژیی ماوەی پەخشەکانیان جیاوازە، کە لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر تەلەڤیزیۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخش کراوە، یەکەم زنجیرە لەو زنجیرانە پێکھاتبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا. ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، گۆشۆ ئۆیاما، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی «کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە» لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون، و کۆتا فیلم لە زنجیرە فیلمەکان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ بە ناونیشانی «نامەی خۆشەویستی سوور» دەرچووە. ھەروەھا ١٢ کورتە زنجیرەی ڤیدیۆیی دەرچووە، کە ماوەی ھەر یەکێکیان نزیکەی ٢٥ خولەکە.
خوێندنەوەی زیاتر...

 

دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام (بە ئینگلیزی: David Robert Joseph Beckham؛ ئک: /ˈbɛkəm/؛ لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥) یاریزانێکی پێشووی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزە. لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێک بوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ. بێکام بە جێبەجێکردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراو بوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاریی تۆپی پێ ھێنا، ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانیی ١٩ خەڵاتی جیا جیا بەدەست بھێنێت.

بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دوو جاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.

ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لە ساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێ کرد، ئەو کاتەی یەکەم یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دا. لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانیی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەست ھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاریی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە. لە کۆتا وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید توانیی نازناوی لالیگا بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٧ بێکام چووە ئەمریکا و بۆماوەی پێنج وەرز واژووی گرێبەستی یاریکردنی بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس کرد، لەم ماوەیەشدا دوو وەرز بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە، ئەمەش لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بووە. بێکام یەکەم یاریزانی ئینگلیز بوو کە ١٠ جار لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگ یاریی کردبێت.
خوێندنەوەی زیاتر...


داڕێژە:وھ/٢٠١٨/ئازار

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/نیسان

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/ئایار

حوزەیران دەستکاری

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/حوزەیران

تەممووز دەستکاری

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/تەممووز

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/ئاب

ئەیلوول دەستکاری

 

شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) بریتییە لە زنجیرەیەکی تاوان و درامای بەریتانی و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.

ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بۆ بوون بۆ شاری کاردیف تا بۆ زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە برتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسیەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لەکاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.

زنجیرەکە ھۆڵمز وا دەنەخشێنێت کە «لێکۆڵەرێکی ڕاوێژکارە» و یارمەتی پۆلیسی میتروبوڵیتان و بە تایبەتی لێکۆڵەری پشکنەر گرێگ لستراد (ڕوپەرت گرەیڤز) لە شیکارکردنی تاوانەکان دەدات، ھۆڵمز لەلایەن ھاوماڵەکەی دکتۆر جۆن واتسنەوە یارمەتی دەدرێت کە لە خزمەتی سەربازی گەڕاوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە تاوانی جیاواز پیشان دەدات، بە بەردەوامی شەڕی نێوان ھۆڵمز و دوژمنە گەورەکەی جێم مۆریاتی (ئاندرو سکۆت) پیشان دەدات. ماوە ماوە، زانای نەخۆشییەکان مۆڵی ھۆپەر (لویز بریلی) یارمەتی شێرلۆک دەدات لە شیکارکردنی دۆسیەکاندا. ھەروەھا چەند ڕۆڵگێڕێکی تری وەک ئونا ستابس بە ڕۆڵی خاتوو ھدسن و مارک گاتس بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز برا گەورەی ھۆڵمز شایەنی سەرنجن.

(خوێندنەوەی زیاتر…)

تشرینی یەکەم دەستکاری

 

خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.

خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە کە لە ئەنجامدا دار لە دڵی جەستەی مردووان (بۆ ڕاگرتنی زیندووبوونەوە) چەقێندرا و خەڵکێکی زۆر بە خوێنمژی تۆمەتبارکرا. لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، دەستەواژەی جیاجیا ھەبوون بۆ ناساندنی خوێنمژەکان، بۆ نموونە لە ئالبانیا دەیانوت شتریگا، لە یۆنان دەیانوت ڤریکۆلاکاس و لە ڕۆمانیاش دەیانوت ستریگۆی.

لە دەمی ھاوچەرخدا، خوێنمژ بە گشتی بە بوونەوەرێکی خەیاڵی ناسراوە، ھەرچەندە زۆرێک لە چاندەکان ھەتاکوو ئێستاش باوەڕیان بە بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان ھەیە. زۆرجاران باوەڕ ھەبوون بە خوێنمژ لە فۆلکی کۆندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەزانین و ناشارەزایی خەڵکی ئەو کاتە لە پرۆسەی شیبوونەوەی جەستەی مردوو، کە خەڵکی پێش شۆڕشی پیشەسازی خوێنمژیان داھێنابوو بۆ عەقڵانیکردنی پڕۆسەکە و دۆزینەوەی نھێنییەکانی مەرگ. لە ساڵی ١٩٨٥دا، نەخۆشیی پۆرفیریا بە خوێنمژییەوە بەسترایەوە و لە زۆرێک لە میدیاکاندا باسکرا، بەڵام لەوکاتەوە بە شێوەکی زۆر پووچەڵکراوەتەوە و پشتگوێخراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

تشرینی دووەم دەستکاری

 

فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin; [ʃɔpɛ̃] (  گوێگرتن); ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/; پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسییەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە.

شۆپان لە باوکی، نێکۆلاس شۆپان، و دایکی، یۆستینا شۆپان، لە گوندی ژێلازۆڤا ڤۆلا لەدایک بووە و لە شاری وارساو گەورە بووە، کە دواتر لە ساڵی ١٨١٥ بووە بەشێک لە کۆنگرەی پۆڵەندا. ئەو مناڵێکی بلیمەت بووە و پەروەردە مۆسیقییەکەی و زۆرینەی کارە سەرەتایییەکانی لە وارساو تەواو کردووە پێش بەجێھێشتنی پۆڵەندا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ بوو. لە ماوەی کۆتا ١٨ ساڵی ژیانیدا، تەنیا ٣٠ نمایشی ڕاستەوخۆی پێشکەش کرد، چونکە حەزی بە کەشە ڕۆمانتیکەکانی ساڵۆنەکان دەکرد بەراورد بە کەشی شانۆ. شۆپان بە فرۆشتنی کارە مۆسیقییەکانی و پێدانی وانەی پیانۆ داھاتی دەست دەکەوت، کە خواستێکی زۆر لەسەر ھەردووکیان ھەبوو. شۆپان پەیوەندییەکی ھاوڕێیەتی لەگەڵ فرانز لیست دروست کردبوو و زۆرێک لە مۆسیقاژەنانی تری نەوەی خۆی، وەک ڕۆبێرت شومان، ئەویان خۆشدەویست.

لە ساڵی ١٨٣٥دا، شۆپان شارۆمەندێتیی فەڕەنسی بەدەستھێنا. دوای ھەوڵدانێکی مارەیی شکستخواردوو لەگەڵ ماریا ڤۆدزینسکا لە ١٨٣٦–١٨٣٧، ئەو پەیوەندییەکی خۆشەویستیی ناجێگیری لەگەڵ ئەمانتین دوپا دروست کرد. دوای سەردانێکی کورت و ناخۆش بۆ دوورگەی مایۆرکا لە ئیسپانیا لەگەڵ دوپا لە ساڵی ١٨٣٨–٣٩، شۆپان دەستی کرد بە بەرھەمھێنانی ھەندێک لە باشترین ئاوازەکانی، ئەم دەمە بە بەرھەمدارترین ماوەی شۆپان دەناسێندرێت. لە نزیک کۆتایی تەمەنییەوە، شۆپان داھاتی لەلایەن یەکێک لە گوێگرە سەرسامەکانی بەناوی جەین ستێرلینگ بەدەست دەھێنا؛ ھەمان ئەو کەسەی کە لە ساڵی ١٨٤٨ گەشتێکی بۆ شۆپان ڕێکخست بۆ سکۆتلەندا. بۆ زۆرینەی ژیانی، تەندروستیی شۆپان ناباش بوو، ھەتاکوو دواتر لە ساڵی ١٨٤٩دا لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ھۆکاری مەرگەکەی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەردەباریکە، ھەمان نەخۆشی کە بووە ھۆی مەرگی باوکی.
خوێندنەوەی زیاتر...


کانوونی یەکەم دەستکاری

داڕێژە:وھ/٢٠١٨/کانوونی یەکەم