ویکیپیدیا:تووڵامراز

(لە ویکیپیدیا:شریتامرازەوە ڕەوانە کراوە)

تووڵامراز (ناوی بیانی: Extra-Editbuttons، زیاتر بە شائەمراز ناسراوە) ئامرازێکە کە لە کۆمەڵێک دوگمە پێکھاتووە و یارمەتیی ئەو بەکارھێنەرانە دەدەن کە وتارەکان دەنووسن تا ئاسانتر دەستکاریی ھەندێ دەق بکەن.

ڕێگەکان دەستکاری

 
دوگمەی تووڵامراز
 
کۆمەڵێک لە دوگمەکانی تووڵامراز

ئەم ئامرازە لە ھەردووک ژینگەی دەستکاریکردن و بینین بەردەستە.

  • ژینگەی دەستکاریکردن: لە ژینگەی دەستکاریکردنەکەدا، کۆمەڵێک لە ئامرازی دەستکاریکردن بۆ بەکارھێنەر بەردەستن کە دەتوانێت بەشێوەیەکی تاک تاک ھەر یەکەیان بەکار بھێنێت.
  • ژینگەی بینین (خوێندنەوە): تابی تووڵامراز، ھەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی چاکسازیی ڕێنووسی و ئیشەکانی تووڵامرازەکە بەبێ چوونەناو سندووقی دەستکاریکردنەکە.

ڕێنمایییەکان دەستکاری

لێرەدا دوو ڕێگە ھەیە بۆ بەکارھێنانی ئەم ئامرازە؛ بە بەکارھێنانی بەشی ئامرازەکان، لە پەڕەی ھەڵبژاردەکان، و پاشان چالاککردنی ئامرازەکە (تووڵامراز) و داگرتنی دوگمەی پاشەکەوت. لە ڕێگەی دووەمدا، بەکارھێنەرەکە بە مەبەستداری دوگمەکان زیاد دەکات.

بۆ بەکارھێنەرە پیشەگەرەکان: ئەگەر پێشتر دوگمەکانی دەستکاریی زیاترت بە دەستکاریکردنی جاڤاسکریپتەکەت بەکارھێنابێت، تکایە تێبینی بکە کە سەرەتا دەبێت ڕێگە کۆنەکە ناچالاک بکەیت تا بتوانیت ئامرازەکەی ئێستا بەکاربھێنیت.

دامەزراندن دەستکاری

بۆ دامەزراندنی تووڵامراز پێویستە شوێن ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە بکەویت:

بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍تووڵامراز (لێرە ڕاپۆرت لە ھەڵەیەک بدە.)   - نیشانەکە داگرە   پاشان بۆ پاشەکەوتکردن کرتە لەسەر دوگمەی پاشەکەوت بکە.

کێشەکان دەستکاری

ئەگەر دوای جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی سەرەوەش تووڵامرازەکەت چالاک نەکرا، ئەمانەی خوارەوە بکە:

  1. لە بەشی «ڕواڵەت» دڵنیاببەوە کە پێستەی مۆنۆبووک، مۆدێرن، یان ڤێکتۆر بەکاردەھێنیت (پێستەکانی تر لەلایەن ئەم ئامرازەوە پشتگیری لێ ناکرێت).
  2. دڵنیاببەوە کە جاڤاسکریپتەکەت خاڵییە (یان دڵنیاببەوە کە ناوەڕۆکەکەی دەستوەرناداتە تووڵامرازەکە).
  3. کاشی وێبگەڕەکەت خاڵی بکەرەوە.

بەرپرسیارێتی دەستکاری

تۆ بەرپرسی دەستکارییەکانت دەبیت کە دەیکەیت. ئەگەر تووڵامرازەکە ببێتە ھۆی ئەوەی کە پەڕەیەک تێک بدەیت (بۆ نموونە، ئەو شوێنەی ژمارە کوردییەکانیان پێویست نییە و …) ئەوە بەرپرسیارێتیی تۆیە، نەک تووڵامرازەکە. پێش پاشەکەوتکردنی دەستکارییەکەت، دڵنیاببەوە کە «گۆڕانکارییەکان نیشان بدە» و «پێشبینین نیشان بدە»ت داگرتووە. وێرانکردنی زووزوو لەسەر ویکیپیدیا، چ بەشێوەی دەستپێگەیشتن بێت یان بە بەکارھێنانی ئامرازەکان وەکوو تووڵامراز بێت، دەتوانێت توانای دەستپێگەیشتنت ببڕێت و حاشات لێ بکات.

دوگمە بنچینەیییەکان دەستکاری

کاتێک ئامرازی «تووڵامراز» لەسەر پەڕەی ھەڵبژاردەکانت چالاک دەکەیت، ڕیزێکی نوێ لەسەرەوەی سندووقی دەستکارکردنەکە زیاد دەبێت کە کۆمەڵێک دوگمەی نوێی دەستکاری دەگرێتەخۆ. کاری دوگمەی یەکەم لە ڕاستەوە، گۆڕینی بەری نووسینە لەناو سندووقی دەستکارییەکەدا. ئەم دوگمەیە لەکاتی دەستکاریکردنی ئەو پەڕانە بەکار دێت کە لە ھەمان کاتدا ڕاست بۆ چەپ (وەک نووسینی کوردی) و چەپ بۆ ڕاست (وەک نووسینی ئینگلیزی) بەکار دەھێنیت یان فرمانەکانی ویکیمیدیا (وەک دروستکردنی خشتە) لە ھەمان کاتدا.

دوگمە نوێیەکانی تر لەسەرەوەی سندووقی دەستکارییەکە بە تووڵامرازەکە زیادکراون بەم شێوەیەی خوارەوە:

دوگمەکانی چاکسازیکردنی نووسین دەستکاری

ئەمە کۆمەڵە دوگمەیەک دەگرێتەوە کە دەتوانێت نووسە ناستانداردەکان بگۆڕێت (بۆ نموونە، نووسەی «ك» دەگۆڕێت بۆ «ک»)، خاڵبەندیی دەق دەکات (بۆ نموونە، لە بۆشاییی نێوان خاڵی کۆتاییی ڕستەیەک و دەستپێکی ڕستەکەی دواتر دڵنیا دەبێتەوە)، لەو شوێنەی پێویست بێت ژمارەکان دەگۆڕێت بۆ کوردی، و بەستەرە نێوانویکییەکان بەپێی ئەلفوبێ ڕیز دەکات.

دوگمەی شائەمراز دەستکاری

دوگمەی شائەمراز کە ھەشتەم دوگمەیە لە ڕاستەوە، سەرجەم کارەکانی دوگمەکانی چاکسازیکردنی نووسین بە یەک جار دەکات.

ھەروەھا تابی تووڵامراز لەسەرەوەی پەڕەکەش (لەتەنیشت تابەکانی خوێندنەوە، دەستکاریی سەرچاوە و ئەوانی تر) دەردەکەوێت. کرتەکردن لەسەر تابی تووڵامرازەکە لەسەرەوەی پەڕەکەدا خۆگەڕانە شائەمرازەکە بۆ تەواوی پەڕەکە پەسەند دەکات و پەڕەکەیش پاشەکەوت دەکات.

دوگمەکانی زیادکردنی تاگ دەستکاری

لەڕێگەی ئەم کۆمەڵە دوگمەوە دەتوانیت بە یەک کرتە لەسەر دوگمەکە کۆمەڵێک تاگ زیاد بکەیت وەک {{ویکیسازی}} یان {{بێسەرچاوە}}.

دوگمەکانی زیادکردنی ویکیدەق دەستکاری

ئەم کۆمەڵە دوگمەیە یارمەتییت دەدات کە زۆر بەئاسانی ھەندێ لە فرمانەکانی ویکیمیدیا زیاد بکەیت. بۆ نموونە، یەکێک لە دوگمەکان یارمەتییت دەدات کە بەئاسانی پەڕەیەک بکەیتە ڕەوانەکەر و یەکێکی تر یارمەتییت دەدات کە بەئاسانی بەشێکی دەق بسڕیتەوە.


زیادکردنی دوگمە دەستکردەکان دەستکاری

بۆ بەکارھێنانی ئەم ڕێگەیە، پێویستە بە جاڤاسکریپت ئاشنا بیت.

لەم ڕێگەیەوە بەھۆی گۆڕاوێک بەناوی ExtraEditButtons پێڕستێک لە دوگمە دڵخوازەکانت دەدەیت بە ئامرازەکە تا پیشان بدرێن.

ئەگەر لە کۆدی ئامرازی تووڵامرازت بەرچاوکەوت، لەکۆتاییی کۆدەکەدا دەیدۆزیتەوە، کۆمەڵێک لە گۆڕاو ھەروەکوو toggleDirection و YKArabic پێناس کراون دەبینیت. ھەریەک لەم گۆڕاوانە کۆدی پێویست لەخۆدەگرێت تا دوگمەیەک لە تووڵامرازەکەدا دروست بکات. عادەتەن فەنکشنی ئەم دوگمانە لە ڕیزێکدا و لەپێشیان خراونەتە ناو تاک کۆوتەیشن. (بۆ نموونە، دوگمەی YKArabic فرمانی گۆڕینی نووسەی عەرەبیی «ي» و «ك» بە نووسەی کوردیی «ی» و «ک» تەواو دەکات).

بۆ بینینی دوگمە دەستکردەکانت لە ئامرازی تووڵامراز، پێویستە گۆڕاوی ExtraEditButtons لە پەڕگە JSەکەی خۆت پێناس بکەیت. پەڕەی User:Username/skin.js پەڕگە جاڤاسکریپتەکەتە، بێگومان پێویستە Usernameبە ناوی بەکارھێنەریی خۆت و skin بە ناوی ئەو پێستەی کە بەکاری دەھێنیت بگۆڕیت. بۆ نموونە، ئەگەر پێستەی مۆنۆبووک بەکاردەھێنیت، دەتوانیت JSەکەی خۆت لە Special:Mypage/monobook.js بدۆزیتەوە.

پێویستە دەستکاریی JSەکەی خۆت (ئەگەر پەڕەکە بەردەست نییە، دروستی بکە) بکەیت و بەمشێوەیەی خوارەوە فرمانەکە زیاد بکە:

ExtraEditButtons = YKArabic+Punc+ Spacer +InterW;

لە نموونەکەی سەرەوەدا، دوگمەی YKArabic بە تووڵامرازەکە زیادکراوە، پاشان دوگمەی Punc (کە چاکسازیی ڕێنووسی دەکات) زیادکراوە، پاشان دوگمەی کورتە بۆشایی نێوان (بە یارمەتیی گۆڕاوی Spacer) زیادکراوە و پاشان دوگمەی InterW زیادکراوە (کە نێوانویکییەکان بەپێی ئەلفوبێ ڕیز دەکات).

ھەتا دەتوانیت دوگمەی نوێ بۆ خۆت زیاد بکەیت و لە گۆڕاوی ExtraEditButtons ئاماژەیان پێ بکەیت؛ و دەبێت بەپێی پێویست زانیارییت لەسەر جاڤاسکریپت ھەبێت.

دەستکاریی گەورە بە تووڵامرازەکە دەستکاری

بۆ دەستکاریکردنی ژمارەیەکی گەورە لە پەڕەکان بە یارمەتیی تووڵامرازەکە، دەتوانیت کۆدەکان لەژێر Wikipedia:AutoWikiBrowser بخوێنیتەوە. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە Wikipedia:AutoWikiBrowser و ویکی‌پدیا:ویرایشگر خودکار/ابرابزار.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  • ھەڵەچنی ئاسۆ ئامرازێکی کوردیی پێشکەوتووی ھاوشێوەی تووڵامرازە کە دەتوانێ بەخێرایی پێداچوونەوە بۆ ھەڵە ڕێنووسی و خاڵبەندییەکان بکات و، پێشنیاری وشەی دروستیشت بەجێی ھەڵە بۆ بکات.