ویکیپیدیا:سیاسەتی ناوی بەکارھێنەر

ڕێبازی ناوی بەکارھێنەری باس لەو یاسا و ڕەوشتانە دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ناو و کرداری ھەژمار لە ویکیپیدیا دەبێ بەرچاو بگیرێن. لەوانەیە بتەوێت ھەژمارێک درووستبکەی ئەگەر نیتە؛ دروستکردنی ھەژمار کۆمەڵێک سوودی ھەیە، بە تایبەت ئەوەی کە بەشدارییەکانت بە ناوی بەکارھێنەریتەوە دیاری دەکرێن. چاوبکە لە یارمەتی:چوونەژوورەوە بۆ چوونەژوورەوەی ھەژمارێک کە لە پێشدا دروست کراوە.

ناوی بەکارھێنەریی گونجاو

ناوی بەکارھێنەری نازناوێکە کە دوای درووستکردنی ھەژمار، ویکیپیدیا ھەموو بەشدارییەکانت بەو ناوەوە دەناسێت. ئەوە بە دڵخوازی خۆت دەتوانی ناوی ڕاستەقینەت ببێت، بەڵام ئاگاداری مەترسییەکانی دەستکاری بە ناوی ڕاستەقینە ببە.

ئەو ناوە ھەرچی کە بێت نابێ لەگەڵ ناوەکانی پرۆژەکە تێکەڵ بێت و دەبێ جۆرێک بێت کە بەشداربووانی تر ھەست بە ئازار نەکەن لێی. ناوێکی نەگونجاو دەتوانێ ببێتە ھۆی دروستبوونی ھەستێکی ناخۆش لای بەشداربووانی تر بە نیسبەت خاوەن ناوەکەوە.

ئەگەر ناوێکی بەکارھێنەری وەھات ھەڵبژارد کە بووە ھۆی بەربەستکرانی، زۆر ئاساییە کە ھەژمارێکی نوێ بە ناوێکی بەکارھێنەریی پەسەندکراو تۆماربکەیتەوە. ئەگەر لەڕووی نەزانینەوە ناوی بەکارھێنەرییکەت داناوە کە گونجاو نییە، دەتوانی بیگۆڕی؛ خوارەوە ببینە بۆ گۆڕانی ناوی بەکارھێنەری.

وەک بەشێک لە یاسای دژی خەڵەتاندن بە ناوی بەکارھێنەری، ناوی بەکارھێنەریت نابێ ئەو ھەستە دروست بکات کە مافێکی تایبەتت ھەیە (لە کاتێکدا نیتە). ھەربۆیە نابێ وشەی وەک "بەڕێوبەر"، "بیروکرات"، "چاودێر" یان ھاوتا بیانییەکانی("administrator"، "Bureaucrat"، "steward"، "checkuser"، "oversight") تێدا بێت. ھەروەھا تا ئەو کاتەی ھەژمارێکی وەک بۆت وەرنەگیراوە نابێ کۆتایی ناوی بەکارھێنەری "bot" ببێت، لەبەر ئەوەی ئەوە بۆ دیاریکردنی ئەو ھەژمارانە بەکاردێن کە بۆتن.

ئەم پێوەرانە بۆ ھەڵسەنگاندنی ھەردوو ناوی بەکارھێنەری و واژووی بەکارھێنەران بەکاردێن. لەیادتان بێت ناوی بەکارھێنەری و واژوو ھەردوو ناسنامەی بەشداربوون، بۆیە ئەگەر کێشە لە ھەریەکەیان ھەبێت، دەبێ ھەوڵی گۆڕانیان بدرێت (لەوانەیە بەکارھێنەرە بەرپرسیارەکان داوای ئەوەت لێبکەن).

شێوەی بەرچاوکەوتنی ناوەکەت

ئەگەر بۆ دانانی ناوی بەکارھێنەریت لە پیتی ڕۆمان یا لاتین (ABC) کەڵک وەربگریت، دەبێ بزانی کە ویکیپیدیا بە گەورە و بچووک بوونی پیتەکان ھەستیارە؛ یەکەم پیت ھەمیشە گەورە بەکاردێت (ئەگەر بچووکیش بینووسیت جیاوازی نییە). بۆ وردەکاری زیاتر و دڵخوازکردنی واژوو بڕوانە ویکیپیدیا:واژوو.

ناوی بەکارھێنەری بەم شێوە لە سەردێڕی پەڕەی بەکارھێنەریتدا "بەکارھێنەر:ناوت" و پەڕەی لێدوانت "لێدوانی بەکارھێنەر:ناوت" بەکاردێت.

ھیچ کات ھەوڵی دانان یا بەکارھێنانی نازناوی کەسایەتییەکی ناسراو مەدە. مەگەر ئەوەی ئەوە ناوی ڕاستەقینەت بێ. لێرەدا دوو حاڵەت دێتە ئارا: یا تۆ ھەر ئەو کەسایەتییە ناسراوەی یان دەبێ ئاشکرا دەریبڕی کە ئەو نیت. ھەرجۆرە بایەخ نەدان بەم بابەتە دەبێتە ھۆی بەربەستکران. ئەگەر تەنانەت کاتێ ناوی ڕاستەقینەی خۆت بەکارھێناوە بەربەست کراوی، زیز مەبە، لەبەر ئەوەی ئەمە بۆ بەرگری لە بەکارھێنانی نەگونجاوی ناوی کەسایەتییەکانی وەک بەڕێزتە. دەتوانی ئاسایی ناوەکەت بەکاربھێنیتەوە بەڵام لە ھێندێ بابەتی تایبەتدا دەبێ بیسەلمێنی کە ھەر ئەوەی کە دەیڵێی. دەتوانی بە ناردنی ئیمەیل بۆ info-en@wikimedia.org ئەوە بکەیت.

ناو و نیشانە ئینتەرنێتییەکان

تێکەڵکردنی کەسایەتیی ویکیپیدیا لەگەڵ کەسایەتییەکی تر لەسەر ئینتەرنێت دەبێتە ھۆی کێشە. ناتوانی ناونیشانی ئیمەیل یان URL دابنەی بۆ ناوی بەکارھێنەری. ئەگەر ھەوڵت دا ناوی ڕووتی ئەو ناونیشانە دابنەی، بە شێوەیەک کە ببێتە ناساندنی تۆ، ئەوە گونجاوە؛ بەڵام ئەگەر ئەو ناوە ناوی ماڵپەڕی شوێنێکی گشتی یان ناسراو بێت و پێوەندی نەبێت بە تۆوە، گونجاو نییە. ھێندێ لە بەکارھێنەران ناوێک ھەڵدەبژێرن زۆر ھاوشێوەی ئای-پی نەگۆڕی خۆیان، ئەوە پێشنیار ناکرێت.

ناوی کۆمپانیا و گرووپەکان

بەکارھێنانی ناو یان url کۆمپانیا یا گرووپەکان یان بەرھەمە بازرگانییەکان ڕێگە نەدراوە. ناوی بەکارھێنەرییت دەبێ تۆ بناسێنێت. ھەژمارێک کە بۆ ناساندنی کۆمپانیا یا گرووپێک بەکاربێت، ڕێگە نەدراوە؛ لەخوارەوە بڕوانە ھەژمارە دابەشکراوەکان. بە ھۆی ئەوەی بەکارھێنانی ناوی گروپ یا کۆمپانیا بۆ ناوی بەکارھێنەری دەبێتە رێکلام بۆیان، بۆیە ئەو ھەژمارانە بێگومان بەربەست دەکرێن.

زمانی ناوی بەکارھێنەری

یاسایەک نییە کە بەرگری بکات لە تۆمارکردنی ناوی بەکارھێنەری بە زمانی دڵخواز؛ بەو مانایە کە دەتوانی ناوی بەکارھێنەریت بە ھەر زمانێک (کوردی، ئینگلیزی و ھتد) دابنەی. تەنھا دەبێ ئەوەت لەیادبێت کەسانێک کە لە پرۆژەی تۆدا نین (لەو ناوچەی تۆ دەژیت نین، زمانەکەیان جیاوازە)، لەوانەیە بە باشی نەتوان کۆدی ھەموو زمانەکان ببینن (بۆ نموونە لەوانەیە بەکارھێنەرێکی ئەڵمانی زمانی عەرەبی یا عیبری نەتوانێ بەباشی ببینێت یا لێکیان بکاتەوە)، ھەربۆیە لە بەکارھێنانی نێو پرۆژەییەکاندا بکۆشە، لانیکەم واژووکەت بە ئینگلیزی بێت.

ناوی بەکارھێنەری ھاوشێوە

ھەژمار بە ناوێکەوە کە زۆر ھاوشێوەی ناوێک بێت کە ئێستا ھەیە (تۆمارکرابێت)، تەنھا بە بەڕێوبەران دەتوانن دروستی بکەن. ئەگەر بڕیارت داوە کە ھەژمارێکی وەھا دروستبکەی، دەبێ داخوازی بۆ بنووسیت. نابێ ھەوڵی دروستکردنی ناوێ ھاوشێوەی ناوی بەکارھێنەرێکی چالاک بدەیت (لەوانەیە ئەوە وەک فریودان بەرچاوبگیرێت). ناوی ھاوشێوەی ھەژماری کەم چالاک یا ناچالاک کێشەیەک نییە.

لەکاتێکدا ئەگەری تێکەڵبوونی پەڕەی بەکارھێنەرێک لەگەڵ وتارەکانی ویکیپیدیا ھەبێت، دەبێ لە سەرووی پەڕەی بەکارھێنەریدا بە دانانی داڕێژەی {--} ڕوونکردنەوە بکرێت کە ئەمە وتارێکی ویکیپیدیا نییە.

ھەڵسوکەوت لەگەڵ ناوە نەگونجاوەکان

ئەگەر ڕووبەڕوو بوویت لەگەڵ ناوێکی بەکارھێنەریی نەگونجاودا (فریودەر، گشتی یا ئیھانەدارە) وەک ئەوانەی لەسەرەوە باسکراون چەند ڕێگەت لەپێشدایە کە بەپێی ئەوەی کامیان ئەنجامی باشتری دەبێت بۆ ویکیپیدیا یەکێکیان ھەڵدەبژێری؛ ئاگادار بە کە نەبێتە ڕەنجاندنی بەکارھێنەرە نوێکان.

لێدوان لەگەڵ بەکارھێنەر
زۆرێک لەو بەکارھێنەرانەی ھەژمار تۆماردەکەن، ڕێبازەکانیان نەخوێندووەتەوە. ئەگەر ڕووبەڕووی ھەژمارێک بوویت کە کێشەی ھەبوو، بەڵام لەڕووی گومانی خراپەوە دروست نەکرابوو، دەبێ ھانی بەکارھێنەر بدەی بۆ ھەڵبژاردنی ناوێکی نوێ؛ ئەمە زۆر ئاسایییە و زۆربەی کاتەکان بەباشی کۆتایی دێت. ئەم داڕێژەیە دەتوانێ بەسوود بێت {{---}}
داواکاری بۆ ڕاپرسی
ئەگەر دڵنیانیت لە بەربەستی کردن یا نەکردنی بەکارھێنەرێک بەھۆی ناوی بەکارھێنەرییەکەی، بۆ نموونە کاتێ ئاگادارت کردووەتەوە لە کێشەی ناوەکەی، بەڵام بەرپرسیار نییە و نایگۆڕێ، دەتوانێ داوای ڕاپرسییەک بکەی لەسەر ناوی بەکارھێنەری؛ بەکارھێنەرانی تر بانگھێشت بکە بۆ ئەوەی ڕای خۆیان دەربڕن سەبارەت بە مانەوە یان بەربەستکرانی ئەو ھەژمارە. پێش ئەوە دەبێ ئەو بەکارھێنەرەت لە کێشەی ناوەکە لە پەڕەی لێدوانیدا ئاگادارکردبێتەوە و ماوەی پێویستت پێدابێت بۆ گۆڕانکاری (ئەگەر بەکارھێنەر دوای بەسەرھاتنی ماوە ھیچ گۆڕانکارییەکی نەکردبێت، ئەوە دەبێتە بەڵگە بۆ بەرپرسیار نەبوونی بەکارھێنەر).
پێشێلکردنی یاسا بە توندی
ئەگەر پێتوایە ناوێکی بەکارھێنەری دەبێ بەخێرایی بسڕدرێتەوە و لادانی لە یاسا و ڕێبازەکان زۆر ڕوونە و مانەوەی دەبێتە نزمبوونەوەی ئاستی ویکیپیدیا، دەبێ بەرێوبەران ئاگاداربکەیتەوە.
ڕێبازەکانی دیکە
ئەگەر بەکارھێنەرێک (بە ھەر ناوێکی بەکارھێنەری) ھەوڵی خراپکاری دەدات یا سپامە، دەبێ بەپێی یاساکانی سپام و بەرگری لە خراپکاری بڕۆیتە پێش.

بەغەیری بابەتە تایبەتەکان، ھەتا ئەو بەکارھێنەرە لانیکەم دەستکارییەکی نەکردووە، گوزارشتی مەکەن بۆ بەرگری؛ خەسارکردنی کات بۆ ھەژمارێک کە چی دیکە کەڵکی لێوەرناگیرێت یا تا ئێستا بەکارنەھاتووە، گونجاو نییە.

کاتێ دوو کێشە پێکەوە ڕوو دەدات بۆ ھەژمارێک لە یادت بێت کە ھەوڵی چارەسەری کێشە گەورەکە بدەی لەپێشدا. بۆ نموونە ئەگەر ناوێکی بەکارھێنەری ھەریەک لەو کێشانەی سەرەوەی بوو و ھەروەھا دەستکاریی خراپکاریش دەکات، دەبێ بۆ خراپکاری گوزارشتی بکەیت.

ناوی بەکارھێنەریی گێژکەر

ھەندێ لە ناوە بەکارھێنەرییەکان لەگەڵ ئەوەی کە لەگەڵ ھیچ یەک لەو کێشانەی باسی کرا لە سەرەوە ڕێک ناکەوێت، بەڵام بەشی خۆی کێشەی تێدایە؛ وەک ئەو ناوانەی وا دەبێتە ھۆی گێژبوون، یان ئەوانەی زۆر درێژن. ھەرچەن ئەم جۆرە ناوانەش گونجاو نین، بەڵام ئەم کێشە ئەوەندە نییە کە ببێتە ھۆکار بۆ بەربەستنی خێرایان.

بەکارھێنەرێک بە ناوێکی بەکارھێنەریی گێژکەر کە دەستکاری دەکات زۆر زیاتر لەبەرچاوە و دەبێتە ھۆی سازبوونی کێشە بۆ بەکارھێنەرانی دیکە ھەربۆیە زۆر زووتر دەبێتە ئاکامی بەربەست.


گۆڕانی ناوی بەکارھێنەری

ناوی بەکارھێنەری بە داواکاری لە بیرووکراتەکان، دەکرێ بگۆڕدرێت. ھەژماری بەکارھێنەرێک کە دەستکاری نەکردبێت یا ژمارەی دەستکارییەکانی زۆر کەم بێت، ناگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی درووستکردنی ھەژماری نوێ بە ناوێ نوێ ساکارترە.

کاتێ ناوێکی بەکارھێنەری گۆڕدرا بەشدارییەکانی پێشوو لەژێر ناوی نوێدا لە پەڕەکانی مێژوو و لۆگەکان و بەشدارییەکانی بەکارھێنەر بەرچاو دەکەون. ناوی بەکارھێنراو لە واژوو لە پەڕەکانی لێدوان ھەر ناوی پێشوو بەکاردێنێت، مەگەر ئەوەی دەستی بیگۆڕی.

سڕینەوەی ھەژمار

ھەژماری بەکارھێنەر ناکرێ بسڕیتەوە لەبەر ئەوەی ھەر بەشدارییەک دەبێ بلکێ بەناوی تۆمارکەری یان ئای-پیی ئەو کەسە. ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێ نەمێنن، دەبێ بەپێی یاسای ونبوون دەتوانن داوابکەن پەڕەی بەکارھێنەری و پەڕەی لێدوانیان بسڕێتەوە و ئینجا ناوی ھەژمارەکەیان بگۆڕدرێت.

ھەژماری ھاوبەش

ھەژمار موڵکی تاکەکەسییە و تەنھا دەبێ یەک کەسایەتی بەکاری بھێنێت. بەشکردنی ھەژمار لەگەڵ کەسێکی دیکە (یان تێپەڕەوشەی ھەژمار)، ڕێگە نەدراوە و ئەنجامی ئەو کارە بەربەستبوونی ھەژمارەکە دەبێت. تەنانەت ئەگەر ئەندامی گرووپ یا ڕێکخراوێکی و بۆ ئەوان کار دەکەیت، ھەژماری دابەشکراو بەکارمەھێنە. دەتوانی ناوی گونجاو وەک "(Megawatt Inc. , (John" بەکاربھێنیت.

ئەم یاسایە ھەندێ ھەژمارەکان لەخۆناگرێت، وەک ھەژمارەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا یا ئەو ھەژمارانەی بۆ بۆت بەکاردێن؛ لەوانەیە چەند کەس ھاوبەش کاری پێبکەن.

بەکارھێنانی چەند ھەژمار پێکەوە

پێشنیار دەکرێ بەکارھێنەران بی ھۆکارێکی گونجاو، چەند ھەژمار پێکەوە بەکار نەھێنن. ھۆکاری گونجاو وەک کەسێکی کە ھەژمارێکی تۆماردەکات بۆ بەکارھێنانی لە شوێنی گشتییەکان، بۆ پاراستنی ھەژماری سەرەکیی. یا ھەندێ لە بەکاھێنەران بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە خۆکارەکان، جگە لە ھەژماری خۆیان، ھەژمارێکی بۆت تۆمار دەکەن. ھەڵبەت لە ھەریەک لەم شێوانەدا پێشنیار دەکرێت بە سوودوەرگرتنی لە داڕێژە تایبەتەکان، ڕوونی بکەنەوە کە ئەم ھەژماره جێگۆڕی بەکارھێنەرە یان ئەمە ھەژماری بۆتە.

بەکارھێنانی نەگونجاوی ھەژماری جێگۆڕ کاتێکە کە نیشان بدەیت کە خاوەنی ئەو ھەژمارانە یەک کەس نییە و بۆ پەرەپێدانی ڕوانگەکانی تاکەکەسی بەکاربھێنرێت. وەک دەنگدان یا داواکارییەکان یا شەڕەکانی دەستکاری.

بەکارھێنەر نابێ ھەژماری جێگۆڕ بۆ ڕابواردنی بەربەستکرانی یەکێ لە ھەژمارەکانی دیکە بەکاربێنێت؛ ئەوە دەبێتە بەرەبەستی خێرای دووبارە.