ویکیپیدیا:داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران

(لە ویکیپیدیا:دببخەوە ڕەوانە کراوە)
داواکارییەکان بۆ بەربەستکردنی خراپکاران

ئەم پەڕەیە شوێنی سکاڵاکردنە لەو بەکارھێنەرانەی ویکیپیدیا کە خەریکی خراپکاری بەردەوام و ڕوونن ھەروەھا سوورن لەسەر بەردەوام بوونیان دوای ئاگادارکردنەوەشیان. پێش ئەوەی لێرە سکاڵا بکەیت، گرنگە کە سەرەتا ویکیپیدیا:خراپکاری بخوێنیتەوە. لەبیرت بێت کە بەربەستکردن لە بێچارەییدا دەکرێت، تەنھا کاتێک ئەگەر بەکارھێنەرێک سوور بوو لەسەر بەردەوامبوونی لە خراپکاری بەربەستی بکەن، ئەگەر ڕێگەیەکی تر ھەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە، تکایە بیگرە بەر. بۆ پێشکەشکردنی سکاڵایەک دەستکاری بەشی سکاڵاکانی ئەم پەڕەیە بکە و ناوی بەکارھێنەری خراپکار زیاد بکە.


گرنگ! تکایە ئەمە بخوێنەرەوە!
  1. ئەو بەکارھێنەرەی کە سکاڵای لێ دەکەیت پێویستە زیاتر لە یەک جار خراپکاری ئەنجام دابێت و ھەر بەردەوام بێت تەنانەت دوای ئاگادارکردنەوەشی
  2. دەبێت پێش سکاڵا لێ کردن بەکارھێنەرەکە لایەنی کەم سێ جار ئاگادار کرابێتەوە
  3. تکایە داڕێژەی {{خراپکار|ناوی خراپکار لێرە}} بەکاربھێنە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست سکاڵاکە بکەیت
  4. داڕێژەی {{خراپکار ئای-پی|ناوی خراپکار لێرە}} بۆ سکاڵاکردن لە ئای—پییەکان بەکار ببە

  • بەردەوام ئاگاداری ئەم پەڕەیە بن بۆ پاراستنی و ئاگاداربوون لە بەکارھێنەرە سکاڵالێکراوەکان
  • پێش بەربەستکردن بەسەر بەشدارییەکانی سکاڵالێکراودا بچۆرەوە


سکاڵاکان دەستکاری

بەکارھێنەران دەستکاری

ئای-پی دەستکاری