جادووگەری وتارەکانی ویکیپیدیا
سەرچاوەدان و بایەخداری
وتارەکەت قبووڵ ناکرێت ئەگەر بابەتەکەی بایەخدار نەبێت، مافی لەبەرگرتنەوە پێشێل بکات، یان ئاماژەی بە سەرچاوە نەدابێت.
بایەخداری
دەبێت بابەتی وتارەکە لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئاماژەی پێ درابێت و دەبێت سەرچاوەکە سەربەخۆ بێت. ئەمە ئەم سەرچاوانە لەخۆ دەگرێت: بڵاونامە ئەکادیمییەکان، پەڕتووکەکان، ڕۆژنامەکان گۆڤارەکان، لەگەڵ ئەو وێبسایتانەی باش ناسراون بەوەی بەدواداچوون بە زانیارییەکانیاندا دەکەنەوە بۆ ڕێگرتن لە ھەڵەکردن. ئەمە ئەم سەرچاوانە ناگرێتەوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێبگەکانی بە ئەرکی کۆمەڵ بەڕێوەدەبرێن، ئاگادارنامەی فەرمی، ھەژماری پیشەیی و کۆمپانیاکان.
مافی لەبەرگرتنەوە
تکایە لە ویکیپیدیا لەبەرگرتنەوە و لکاندن (کۆپی پەیست) ئەنجام مەدە. ھەروەھا نابێت ڕاڤەی دەقەکە زۆر نزیک بێت لە سەرچاوەکەوە، دەبێت بە وشەی خۆت سەرچاوەکە شی بکەیتەوە.
سەرچاوەدان
  • ئەو سەرچاوانەی ناسراو و بێلایەنن لەو سەرچاوانە باشترن کە نەناسراو و لایەنگرن.
  • ئەو سەرچاوانەی سەربەخۆ نین (وەک وێبگەی فەرمیی) تەنیا بۆ سەلماندنی زانیاریی بنەڕەتی بەکاردێن.
  • بلۆگەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی قبووڵکراو نین.
بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوە، <ref></ref> بەم شێوەیە بەکاربێنە
بیزکۆ لە ساڵی ١٩٤٢ دامەزراوە.<ref>https://www.nytimes.com/bizco</ref>
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئاماژە بە سەرچاوە، بنۆڕە لاپەڕەی فێرکاریی سەرچاوەدان