ویکیپیدیای تاجیکی (بە تاجیکی: Википедиаи Тоҷикӣ) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تاجیکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تاجیکی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.

فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای تاجیکی
85%
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەتاجیکی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەtg.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
دامەزرێنەری ویکیپیدیای تاجیکی ئیبراھیم ڕووسمۆ لەگەڵ جیمی وەیڵز[١]

ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٢ی ئایاری ٢٠١١، بە زیاتر لە ٩،٣٠٠ وتار لە ڕیزی سەد و دووەمی ویکیپیدیاکان جێی گرتبوو. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢، لەگەڵ ویکیپیدیای گادێلیی سکۆتی لە سنووری ١٠،٠٠٠ وتار تێپەڕی و لە ڕیزی سەد و دەھەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ڕێکەوتی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣، بە زیاتر لە ٢١،٦٢٣ وتار لە ڕیزی نەوەد و پێنجەمی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ بە زیاتر لە ٤٦،٠٠٠ وتار لە ڕیزی حەفتا و حەوتی ویکیپیدیاکان جێی گرت. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨، بە زیاتر لە ٩٤،٠٠٠ وتار لە ڕیزی شەست و دووەم جێی گرت.[٢]

ویکیپیدیای تاجیکی ھەتا ئێستا ٤٦٬٤٦٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٦ بەڕێوەبەر و ١١١٬٧٩٦ وتاری ھەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Аҳлиддин Салимов. Мақолаҳои Википедияи тоҷикӣ ба 12 ҳазор наздик мешаванд ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. // Asia-Plus 13:14, 27 июн, 2013 (tadschikisch)
  2. ^ Wikipedias ordered by size. Wikimedia.org, abgerufen am 12. November 2018

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای تاجیکی